
سەرچاوەی ئاوی فورات (بەنداوی ئەتاتورک) لە خاکی تورکیا. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
پەرلەمانتارێكی عێراق تورکیا تۆمەتبار دەکات بە جێبەجێنەکردنی ڕێککەوتنەکانی لەگەڵ عێراق سەبارەت بە بەردانەوەی ئاوی ڕووبارەکان. هاوکات داوا لە حکومەتی عێراق دەکات فشاری زیاتر لە تورکیا بکات کە ئاوی پێویست بەربداتەوە.
وێنە گەورەکە: بەپێی ڕێککەوتنی نێوان تورکیا و عێراق، پێویستە تورکیا لە هەر چرکەیەکدا 500 مەتر سێجا ئاو بۆ عێراق بەربدات، بەڵام بەپێی وتەی پەرلەمانتارانی عێراق، تورکیا پابەندی ڕێککەوتنەکە نەبووە.
لێدوانی فەرمی: ئیبتیسام هیلالی، ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو و زۆنگاوەکانی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: باشووری عێراق بەدەست کەمیی ئاوەوە دەناڵێنێت، تورکیا بەڵێنەکانی لەگەڵ عێراق جێبەجێ نەکردووە کە پێویستە 500 مەتر سێجا ئاو لە چرکەیەکدا بەربدات، لەکاتێکدا ئێستا تەنیا 225 بۆ 250 مەتر سێجا بەردەدات.
ناوبراو جەختیشی کردەوە کە دەبێت فشار لە تورکیا بکرێت ئەگەر ئەو وڵاتە ئاوی پێویست بۆ عێراق بەرنەدات. هەروەها قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و کۆمپانیاکانی کارکەر لە عێراق وەکو کارتی فشار دژی تورکیا بەکاربهێنرێت.
لەلایەکی دیکەوە: دوێنێ سێشەممە، ئەنیل بۆرا ئانان، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق ڕایگەیاند، تورکیا بڕیاریداوە ئاوی زیاتر بۆ عێراق بەربداتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 17 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






