
گرافیکی هەژماری من و هەڵەبجە
ئاڤا نیوز
هەژماری من بەردەوامە لە دانانی ئامێرەکانی پارەڕاکێشان لە پارێزگا و ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان، شەش ئامێریش لە هەڵەبجە دانران بۆ ئاسانکاری مووچە خۆران.
چیرۆکی سەرەکی: لە هەنگاوێکی نوێدا بۆ پەرەپێدانی پرۆسەی بەدیجیتاڵکردنی مووچە، ئەمڕۆ ژمارەیەک ئامێری پارە ڕاکێشان (ATM)ی تایبەت بە پڕۆژەی "هەژماری من" گەیشتنە پارێزگای هەڵەبجە،لە ئێستادا تیمەکانی "هەژماری من" شەش ئامێرییان گەیاندووەتە پارێزگاکە و بڕیارە لە چەند شوێنێکی جیاوازی ناو شاری هەڵەبجە دابنرێن.
لێدوانی فەرمی: نەجمەدین غەفور، بەڕێوەبەری بانکی هەڵەبجە، بەئاڤا میدیای ڕایگەیاند: "لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە 35 هەزار فەرمانبەر و 14 هەزار خانەنشین هەن."
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەپێی ئەو زانیاریانەی لە تیمی "هەژماری من"ـەوە دەست ئاڤا میدیا کەوتوون، دەستکراوە بە دانانی ئامێرەکان، چاوەڕوان دەکرێت لە مانگی داهاتووەوە، مووچەخۆران و خانەنشینانی پارێزگای هەڵەبجە بتوانن مانگانە مووچەکانیان لە ڕێگەی ئەم ئامێرانەوە وەربگرن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانەی پارێزگای هەڵەبجە کە کارتی "هەژماری من"یان وەرگرتبوو، ناچاربوون بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان سەردانی بانکەکانی شاری سلێمانی بکەن، کە ئەمەش بارگرانییەکی زۆری لەسەر شانیان دروستکردبوو.
دانانی ئەم ئامێرانە لە هەڵەبجە وەک وەڵامێک بۆ پێداویستییەکانی ئەم ژمارە زۆرەی مووچەخۆران دێت و ئاسانکارییەکی بەرچاو لە پرۆسەی وەرگرتنی مووچەدا دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 21 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 23 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش






