
لۆگۆی هەژماری من لەگەڵ ئامێرێکی ATM
ئاڤا نیوز
حکومەتی عێراق پڕۆژەی هەژماری من لە شوێنی تەوتین قبوڵ دەکات و دەڵێت، هیچ کێشەیەکی نییە و دەبێت لە چەند مانگی داهاتوودا پڕۆژەکە تەواو بکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: لە کۆبوونەوەکانی ئەم دواییەی نێوان هەولێر و بەغدا باسی پرۆژری هەژماری من کراوە و هیج کێشەیەکی نییە، تەنیا ئەوە نەبێت حکومەتی عێراق پاڵپشت بە بڕیاری دادگای فیدراڵی بە حکومەتی کوردستانیان وتووە دەبێت لە چەند مانگی داهاتوودا پڕۆژەکە تەواو بکرێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئاڤا زانیویەتی دوایین مۆڵەت بۆ تەواوبوونی هەژماری من کۆتایی ئەمساڵە، واتا دەبێت بۆ 2026-01-01، سەرجەم مووچەخۆران خۆیان لە هەژماری من تەواو کردبێت.
ژمارەکان وادەڵێن: لە کۆی یەک ملیۆن فەرمانبەر و خانەنشینی هەرێمی کورستان، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 800 هەزار کەس لە هەژماری من تۆمار کراون، نزیکەی 200 هەزار مووچەخۆر ماون زۆربەیان لە سلێمانین، لە سلێمانی و ناوچەکانی دیکەی کوردستانیش چەند مانگێکە پڕۆژەکە خێرا و فروان کراوە، ڕۆژانە هەزاران فەرمانبەر خۆیان تۆمار دەکەن.
لەلایەکی دیکەوە: دوای قبوڵکردنی لەلایەن حکومەتی عێراقەوە، ئەو دوو مووچەیەی بڕیارە بێت هەر لە ڕێگەی هەژماری منەوە دابەش دەکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 24 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 55 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش





