دیمەنی پرۆژەی کۆیە سیتی
ئاڤا نیوز
دوای بەدواداچوونی ئاڤا بۆ گرفتەكانی پڕۆژەی نیشتەجێبوونی 'كۆیە سیتی'، بەڕێوەبەری وەبەرهێنانی هەولێر سوپاسی ئاڤا دەكات و دەڵێت، "ئاڤا هۆكار بوو بۆ ئەوەی گرفتەكە لە ئاییندەیەكی زۆر نزیكدا چارەسەر بكرێت."
چیرۆكی سەرەكی: هەفتەی ڕابردوو، گرفتەكانی پرۆژەی تەواونەكراوی كۆیە سیتی لە شارۆچكەی كۆیە لە بەرنامەی مۆری ئاڤا خرایەڕوو، كە بەهۆیەوە خەڵكانێكی زۆر زەرەریان كردووە، ئەوكات بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی هەولێر بەڵێنی چارەسەركردنی گرفتەكەی دا، ئاڤا بووە هۆكاری گەیاندنی داوای سەدان زیانلێكەوتووی پرۆژەكە و لە ئاییندەیەكی نزیكدا پرۆژەكە دەستپێدەكاتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پڕۆژەی كۆیە سیتی، یەكێكە لەو دەیان پڕۆژە نیشتەجێبوونەی كە بەهۆی كەمتەرخەمیی وەبەرهێنەری جێبەجێكار، بە ناتەواوی جێهێڵدراون و خەڵكانێكی زۆریش خانوو و ڤێلاكانیان كڕیوە و بەهۆی نادیاری چارەنووسی پڕۆژەكە، زیانێكی زۆریان كردووە.
لێدوانی فەرمی: سامان عارەب، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند، دوای بەرنامەكە؛ پەیوەندیمان بە قایمقامی قەزای كۆیە كرد، خۆشبەختانە دەستبەجێ وەبەرهێنەرێكی نوێی ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەبەرهێنانی هەولێر كرد كە ئامادەیی هەیە پرۆژەكە تەواو بكات.
چی ڕوویدا: وەبەرهێنانی هەولێر وردەكاری كەموكوڕییەكانی پڕۆژەكە و ڕێكارە پێویستەكانی لەگەڵ وەبەرهێنەرە تازەكە تاوتوێ كرد، ئەویش ئامادەیی خۆی دەربڕی بە دەستپێكردنەوەی كارەكان بۆ تەواوكردنی پڕۆژەكە و قەرەبووكردنەوەی كەسانی زەرەرمەندبوو، چاوەڕوانی قایمقامیەتی كۆیەن بە نووسراوی فەرمی وەڵامیان بداتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






