پەرلەمانی عێراق - دیناری عێراقی - لۆگۆی پارتی
ئاڤا نیوز
بڕیاردەری فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بەمنزیكانە مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان هەردوو مووچەی مانگی پێنج و شەش وەردەگرن، دواتریش مووچەی مانگی حەوتیش وەردەگرن.
چیرۆکی سەرەکی: دوای پەسەندکردنی ڕەشنووسی ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا بە کۆی دەنگ، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕەشنووسی ڕێککەوتنەکەی واژۆ کرد و بە نووسراوی فەرمی ئاراستەی بەغدا کرا، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕێککەوتنامەکەی پەسەند کرد و بڕیارە لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە. ئاڤا لە سەرچاوەیەكی باڵاوە زانیویەتی ڕۆژی یەكشەممە یاخود دووشەممە، پارەی کاش بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایار لە بەغداوە دەنێردرێت. هاوكات لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی پێنج و شەش لە بەغدایە و هیچ کێشەیەکی نییە.
لێدوانی فەرمی: شوان كەلاری، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و بڕیاردەری فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند، سەرەڕای هەوڵی چەند كەس و لایەنێك بۆ ئەوەی هەرێمی كوردستان و بەغدا لە پرسی مووچە نەگەنە ڕێككەوتن، هەوڵەكانی لایەنە خەمخۆرەكان بەرهەمی هەبوو، لە ئاییندەیەكی نزیكدا مووچەی مانگەكانی پێنج و شەش دەگات و مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان مووچەی مانگی حەوتیش وەردەگرن.
پەیوەست بەم بابەتەوە: لقی هەولێری بانكی ناوەندیی عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند، پارەی پێویستییان لەبەردەستە بۆ دابینكردنی مووچە، هەر کاتێک بڕیاریان بۆ هات، پارە ڕادەستی وەزارەتی دارایی کوردستان دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 34 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش






