
گۆرانیبێژ کاروان هەورامی
ئاڤا نیوز
کاروان هەورامی، هونەرمەندی گۆرانیبێژ کە زیاتر لە 16 ساڵە کاری هونەری دەکات، لە دیمانەیەکی تایبەتدا لەگەڵ ئاڤا نیوز چەند نهێنییەکی ژیانی ئاشکرا دەکات.
ئاڤا نیوز: لەکوێ لەدایکبوویت و لە کەیەوە کوردستانت جێهێشت؟
کاروان هەورامی: من لە هەولێر لە دایکبووم، بەڵام لە تەمەنێکی منداڵییەوە کوردستانمان جێهێشتووە و بە خێزانی هەتا ئێستا لە کەنەدا ژیان دەکەین.
ئاڤا نیوز: کە لە هەولێر لەدایکبوویت کەواتە بۆ ناسناوەکەت هەورامییە؟
کاروان هەورامی: لەبەرئەوەی لە ڕابردوودا باپیرەگەورەی باوکم لە ناوچەی هەورامان مەلا بووە و دواتر هاتووەتە هەولێر، ئەو ناسناوی هەورامییەش لەوەوە بۆ بنەماڵەکەمان ماوەتەوە.
ئاڤا نیوز: دەنگۆی ئەوە هەبوو کە تۆ کوڕی ئاشتی هەورامیت، ئەمە ڕاستە؟
کاروان هەورامی: نەخێر ئەو دەنگۆیە زۆر دوورە لە ڕاستییەوە
ئاڤا نیوز: یەکەمین دەرکەوتنەکانت جیاواز بوو، ئەو شێوە دەرکەوتنە بۆ ئەوکات تا چەند لای خەڵک قبووڵ کرا؟
کاروان هەورامی: هۆکاری ئەوەی کە کلیپەکانی سەرەتام بەوشێوەیە بوون بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەو دەرهێنەرانەی کارم لەگەڵ دەکردن کەسانی کورد نەبوون، ڕەنگە ئەوکات ئەوە قبووڵکراو نەبووبێت، بەڵام ئێستا قبووڵکراوە و خەڵکێکی زۆریش بەو شێوازە کلیپ دەکەن.
ئاڤا نیوز: هیچ کات بیرت لەوە کردووەتەوە جیاواز لەو ستایلەی پێی ناسراوی، بەرهەمێکت بە ستایلی هونەر و موزیکی فۆلکلۆری کوردی هەبێت؟
کاروان هەورامی: فۆلکلۆری کوردی زۆر خۆش و جوانە و من هەمیشە گوێی لێدەگرم، بۆ داهاتوو ئەگەر ڕێکبکەوێت حەزدەکەم کارێکی لەو ستایلەم بکەم.
ئاڤا نیوز: لە خێزان و بنەماڵەکەتان هونەرمەند و دەنگخۆشی دیکەتان هەیە؟
کاروان هەورامی: بەڵی براکەم میوزیکژەنێكی سەرکەوتووە و کاریگەریی ئەوم لەسەربووە، سەرەتا کە دەستم بە گۆرانیگوتن کرد، لەسەر فۆلکلۆری کوردی کارمان دەکرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
13 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
14 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- کولتوور
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
- کولتوور
- 5 حوزەیران
لەسەر پشتی ئەسپ دەچن بۆ حەج
- کولتوور
- 3 حوزەیران
قەرەنی جەمیل کۆچی دوایی کرد