ئاڤا هۆکاری هاتنی ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی هەڵگرتنی پارە بۆ هەولێر ئاشکرا دەکات
- بزنس
- 19 تەممووز

دیمەنی یەکێک لەو ئۆتۆمبێلانەی دەگوترێت پارەیان گواستووتەوە لقی ناوەندیی عێراق لە هەولێر
ئاڤا نیوز
لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق لەبارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە پردێ بینراون و بەرەو هەولێر چوون، ڕوونکردنەوە دەدات و دەڵێت، "چوونی ئەو ئۆتۆمبێلانە بۆ ئاڵوگۆڕی پارەیە لەنێوان لقەکانی بانکی ناوەندی".
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ شەممە ڤیدیۆ و وێنەی ژمارەیەک ئۆتۆمبێلی هەڵگرتنی پارە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکرایەوە، دواتر دەنگۆی ئەوە هەبوو ئەو ئۆتۆمبێلانە پارەی مووچەیان گواستووەتەوە لقی بانکی ناوەندی عێراق لە هەولێر.
زانیاریی ئاڤا: سەرچاوەیەک لە لقی هەولێری بانکی ناوەندیی عێراق بە ئاڤای ڕاگەیاند، ئەم ئۆتۆمبێلانەی لە پردێ بینراون و بەرەو لقی هەولێری بانکی ناوەندی چوون، پەیوەندییان بە مووچەوە نییە، بەڵکو تەنیا بۆ ئاڵوگۆڕی پارەیە لەنێوان لقەکانی بانکی ناوەندی.
زانیاریی زیاتر: پێشتر ئاڤا بڵاویکردەوە کە لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی پارەی مووچە ئامادەیە، هەرکاتێک بەغدا ڕەزامەندی بدات ئەوان دەتوانن ڕاستەوخۆ پارەی مووچە خەرج بکەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای پەسەندکردنی لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی کوردستان و واژۆکردنی لەلایەن سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەیەکی نائاساییدا لێکتێگەیشتنی نێوان هەولێر و بەغدای پەسەند کرد و سوودانیش واژۆی کرد. دواتر بڕیاری ناردنی یەک مووچە درا و پێشبینی دەکرێت لەم هەفتەیەدا بەغدا مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەران خەرج بکات.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: لە ئایندەیەکی نزیکدا قەیرانەکان کۆتاییان دێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی زەنگی ساڵی نوێی خوێندنی لە زاخۆ لێدا
- ژینگە
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: پلەکانی گەرما بەردەوام دەبن لە دابەزین
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆزەخانەی شێرکۆ بێکەس لە سلێمانی کرایەوە
10 کاتژمێر لەمەوپێش
15 گەنجی سکۆتلەندی بەشداری لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە هەولێر دەکەن
11 کاتژمێر لەمەوپێش
خانمێكی دهستڕهنگینی ڕۆژههڵاتی كوردستان له ههولێر كاری دهستیی نمایش دهكات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو گەنجی هەڵەبجە ئەپڵیکەیشنێک بۆ دۆزینەوەی شوێنە گەشتیارییەکانی شارەکەیان دروست دەکەن
12 کاتژمێر لەمەوپێش
شاخەوانانی کورد سەرکەوتنێکی مێژوویی لەسەر لووتکەی زنجیرە چیاکانی قەفقاز تۆمار دەکەن
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەم هەفتەیە بۆ مووچە یەکلاکەرەوە دەبێت و کۆبوونەوەی گرنگ دەکرێن
- بزنس
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان نزیکە