ئاڤا نیوز
بەهۆی بۆردومانی ماتۆڕسکیلێک بە درۆن لە سنووری قەزای پێنجوێن کەسێک کوژرا و کەسێکیش بریندار بوو. بەگوێرەی زانیارییە نافەرمییەکان سەر بە پەکەکە بوون.
وێنە گەورەکە: بەرەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە لە گوندى شێوەگوێزانى نزیک مەرزى سەیرانبەن لە سنووری قەزای پێنجوێن، درۆنێک، ماتۆڕسکیلێک بە ئامانج دەگیرێت کە دوو کەسى لەسەر بووە.
لێدوانی فەرمی: حاکم زیاد عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەرى ناحیەى گەرمک بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، "درۆنێک لە سنوورى گەرمک، ماتۆڕسکیلێکى بە ئامانج گرتووە و کەسێک کوژراوە و کەسێکى دیکەش بە سەختی بریندارە، بۆردومانەکە لە گوندى شێوەگوێزانى نزیک مەرزى سەیرانبەن بووە و ماتۆڕسکیلێک بە ئامانج گیراوە کە دوو کەسى لەسەر بووە.
بەڕێوەبەرى ناحیەى گەرمک دەڵێت، نازانن ئەو کەسانەى بە ئامانجگیراون سەر بە چ لایەنێکن و کێش ئەوانی بە ئامانج گرتووە، دوای ڕووداوەکە هێزە ئەمنییەکان گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان دەستپێکردووە.
زانیاریی پەیامنێر: ژیوار عەبدولڕەحمان، پەیامنێری ئاڤا ڕایگەیاند، بەگوێرەی زانیارییە نافەرمییەکان ئەو کەسانەی کراونەتە ئامانج سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بوون.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






