
دیمەنی ئاگرەکەی چیای حەساری سەکران
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ شەممە ئاگرەکەی حەساری سەکران لە چۆمان کۆنترۆڵ کرا، جارێکی دیکە سەری هەڵدایەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی هەینی کاتژمێر: 12:20 خولەکی نیوەڕۆ ئاگر لە چیای حەساری سەکران لە چۆمان کەوتەوە، دواتر لەلایەن ژمارەیەک تیمی بەرگریی شارستانی لە کاتژمێر 4:20 خولەکی بەرەبەیانیی ئەمڕۆ توانرا ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت، بەڵام نیوەڕۆی ئەمڕۆ جارێکی دیکە ئاگرەکە سەری هەڵداوەتەوە.
لێدوانی فەرمی: موقەدەم کاروان میراودەلی، بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سۆران بە ئاڤا میدیای گوت: سەرەڕای سەختی شوێنەکە و بوونی کێڵگەی میڕێژکراو توانیمان لەڕێگەی 12 تیم ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەین، وەک دڵنیایی تیمێکی چاودێرییمان لەو شوێنە جێهێشت، بەداخەوە ئەمڕۆ جارێکی دیکە ئاگرەکە سەری هەڵداوەتەوە، بۆیە پێنج تیممان ڕەوانەی شوێنی ئاگرەکە کردووە، خۆم و چەند تیمێکی دیکەش دەچین بۆ کۆنترۆڵ کردنی ئەو ئاگرە.
موقەدەم کاروان میراودەلی باسی سەختی شوێنەکە دەکات و دەڵێت، شوێنەکە سەختە، تیمەکان دوو کاتژمێر بە پیادە لەناو شاخدا دەڕۆن تا دەگەنە شوێنی ئاگرەکە، کێڵگەی مینڕێژکراویشی لێیە، بۆیە کۆنترۆڵکردنی ئەو ئاگرە زۆر سەختە.
هۆکارە زانراوەکان: بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان و بەگوتەی شوانێکی شایەتحاڵ، مینێک بە ئاژەڵێکدا تەقیەوەتەوە و بووەتە هۆیە دروست بوونی ئەو ئاگرە.
ئەوەی پیویستە بیزانیت: چیای حەساری سەکران کەوتووەتە سنووری قەزای چۆمان لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ناوچەیەکی گەشتیارییە و ساڵانە ژمارەیەکی زۆر گەشتیار ڕووی تێدەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 17 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە شارباژێڕ ژمارەیەکی زۆر دار بەڕووی دەبڕدرێنەوە
- ژینگە
- 3 تشرینی دووەم
لە وەرزی کەڵە هەرز شوێنی ڕاوچییان تێکدەدرێت






