
دیمەنی دووکەڵی پاڵاوگەیەکی نەوتی لە شاری ئابادانی ئێران
ئاڤا نیوز
ئاگرێکی گەورە لە یەکەیەکی پاڵاوگەی نەوتی لە شاری ئابادانی ئێران کەوتووەتەوە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە سەرقاڵی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە نەزانراوە.
چیرۆکی سەرەکی: بەرەبایەنی شەممە 19-7-2025، ئاگرێکی گەورە لە یەکەی 75ـی پاڵاوگەی نەوتی ئابادانی ئێران کەوتەوە کە بە خێرایی تەشەنەی کردووە و دوكەڵێکی زۆر و ڕەشی لە ئاسمانی شاری ئابادان بڵاوکردووەتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاگرکوژێنەوە و خزمەتگوزاریی سەلامەتی شاری ئابادان ڕایگەیاند: نۆ تیمی ئاگرکوژێنەوە کار دەکەن بۆ کۆنترۆڵکردن و کوژاندنەوەی ئاگرەکە لە یەکەی 70ـی پاڵاوگەی ئابادان و نزیکین لە کۆنترۆڵی تەواوی ئاگرەکە دوای کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە دەتوانین لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ئاگرەکە بکەین.
زانیاریی زیاتر: پاڵاوگەکە یەکێکە لە کۆنترین و گەورەترین پاڵاوگەکانی نەوت لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئەم پاڵاوگەیە ڕۆڵێکی زۆر گرنگی هەیە لە پیشەسازیی نەوتی ئێران و دابینکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی وڵات و بە درێژایی دەیان ساڵ لەگەڵ پەرەسەندن و نوێکردنەوەی بەردەوامدا بۆتە یەکێک لە ناوەندە سەرەکییەکانی پاڵاوتنی نەوت لە ناوچەکەدا.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پاڵاوگەی ئابادان جگە لە بەرهەمهێنانی بەنزین و دیزل و گازی شل و بەرهەمە نەوتییەکانی دیکە، وەک ناوەندێکی گرنگی پیشەسازی لە ناوچەی باشووری ڕۆژئاوای ئێران ناسراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن





