بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل سێ کۆڵبەری کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکوژرێن
- کوردستان
- 19 تەممووز
هەزاران کەس لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کاری کۆڵبەری دەکەن، وێنە: ماڵپەڕی هەنگاو
ئاڤا نیوز
لە مانگی ڕابردوو سێ کۆڵبەری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژراون، بەرپرسانی وڵاتەکەش تۆمەتی سیخوڕیکردن و گواستنەوەی چەک دەدەنە پاڵ کۆڵبەران.
وێنە گەورەکە: لەگەڵ ئاگربەستی نێوان کۆماری ئیسلامیی ئێران و ئیسرائیل، گوشار و توندوتیژییەکانی دژ بە کۆڵبەران زیاتر بووە، بە جۆرێک لە ماوەی کەمتر لە یەک مانگی ڕابردوودا لانیکەم سێ کۆڵبەری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژراون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ ناسنامەی ئەو کۆڵبەرە کوردانەی ئاشکرا کردووە کە مانگی ڕابردوو کوژراون:
یەکەم: سەیوان عەبدوڵڵازادە، کۆڵبەری تەمەن 20 ساڵی خەڵکی گوندی "حەوتتاش"ی سەر بە شاری بانە، لەڕێککەوتی 28ـی شەشی 2025 کوژراوە.
دووەم: خالید محەممەدی، تەمەن 23 ساڵی خەڵکی گوندی "ئەنجێنە"ـی سەر بە شاری بانە، لە 8-7-2025 کوژراوە.
سێیەم: پەیام ئەحمەدی، خەڵکی گوندی "بەرقوڕوو"ـی سەر بە شاری سەوڵاوا لە 15-7-2025 کوژراوە.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: بەگوێرەی ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ، ژمارەیەک بەرپرسی ئێران، تۆمەتی وەکو "سیخوڕی بۆ ئیسرائیل و گواستنەوەی کەرەستەی سەربازی"یان داوەتە پاڵ کۆڵبەران و ڕاشکاوانە هەڕەشەیان لێ کردوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






