لە سلێمانی دوای شەش ساڵ سەری قوتوویەکی دەرمان لە گەدەی نەخۆشێک دەردەهێنرێت
- تەندروستی
- 19 تەممووز

ساتی دەرهێنانی سەری قوتووی دەرمان لە گەدەی نەخۆشێک. وێنە؛ نەخۆشخانەی هەرس و جگەری فێرکاری سلێمانی
ئاڤا نیوز
ژنێکی بەتەمەن لە سلێمانی دوای شەش ساڵ سەری قوتووی دەرمان لە گەدەی دەردەهێنرێت و بەرپرسانی تەندروستی شارەکەش دەڵێن، تەندروستی زۆرباشە و کێشەی نییە.
چیرۆکی سەرەکی: شەش ساڵ لەمەوبەر لە سلێمانی، ژنێکی تەمەن 84 ساڵ، لەکاتی خواردنی حەب، بە هەڵە سەری قوتووی دەرمانەکەش دەچێتە قورگییەوە و قوتی دەدا.
زانیاریی زیاتر: دوای شەش ساڵ، ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی هەرس و جگەری فێرکاری لە سلێمانی، لەڕێگای هەناوبینیەوە واتا 'ناسوور'، سەرە قوتووەکە لە گەدەی ئەم ژنە بە تەمەنە دەردەهێنرا.
لێدوانی فەرمی: سامان شێخ لەتیف، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی سلێمانی بە ئاڤا میدیای وت، "نەخۆشەکە ئێستا تەندروستی جێگیرە و ئەو ناسوورەی بۆی کراوە زۆر سەرکەوتوو بووە و هیچ گرفتێکی نەماوە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 6 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 40 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
40 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات
- تەندروستی
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خێزانێکی نەخۆشی کەمدەرامەت داوای هاوکاریی خێرخوازان دەکەن






