دیمەنێکی شاری غەززە - وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەتی کەرتی غەززە تەواوی ئامارەکانی زیانە گیانی و ماددییەکانی هێرشەکانی ئیسرائیلی لە ساڵی 2023ەوە تاوەکو ئێستا ئاشکرا کرد. ڕۆژانە دەیان هاووڵاتیی غەززە بە هێرشە ئاسمانی و زەمینییەکانی سوپای ئیسرائیل دەکوژرێن.
چیرۆکی سەرەکی: لە 07-10-2023ەوە جەنگ لە نێوان فەلەستینییەکان و ئیسرائیل لە کەرتی غەززە دەستی پێکردووە، سەرەڕای ئاگربەستی کاتی، بەڵام تاوەکو ئێستا جەنگەکە كۆتایی نەهاتووە و ڕۆژانە دەیان هاووڵاتیی غەززە بە هێرشە ئاسمانی و زەمینییەکانی سوپای ئیسرائیل دەکوژرێن.
زانیاریی زیاتر: زیاتر لە سێ مانگە ئیسرائیل گەمارۆی کەرتی غەززەی داوە و بەشێوەیەکی سنووردار نەبێت ڕێگە بە چوونە ناوەوەی هاوکارییە مرۆییەکانی نادات، بۆیە تا دێت دۆخی مرۆیی لەو کەرتە خراپتر دەبێت.
ژمارەکان وا دەڵێن: نووسینگەی ڕاگەیاندنی حکومەت لە کەرتی غەززە ئاماری زیانە گیانی و ماددییەکانی هێرشەکانی ئیسرائیلی لە 07-10-2023 تاوەکو 18-07-2025 بۆ سەر کەرتەکە بڵاوکردەوە، بەم شێوەیە بوون:
یەکەم: داتای دیمۆگرافی و کۆنتێکستی گشتی:
- 650 ڕۆژە کۆمەڵکوژی و پاکتاوی نەژادی دژی خەڵکی مەدەنی لە کەرتی غەززە بەردەوامن.
- زیاتر لە دوو ملیۆن و 400 هەزار هاووڵاتی غەززە ڕووبەڕووی برسێتی بوونەتەوە.
- زیاتر لە 88% کەرتەکە بە تەواوی خاپوورن کراوە.
- قەبارەی زیانی سەرەتایی لە کەرتەکە زیاترە لە 62 ملیار دۆلار.
- 125 هەزار تۆن ماددەی تەقەمەنی هەڵدراونەتە سەر کەرتەکە.
- %77ی ڕووبەری کەرتی غەززە لەژێر کۆنترۆڵی ئیسرائیل دایە.
دووەم: کوژراوان و بێسەروشوێنان و کۆمەڵکوژییەکان:
- 67 هەزار و 880 کەس کوژراون و بێسەروشوێنن، 19 هەزاریان منداڵن و 12 هەزار و 500یان ئافرەتن.
- 953 منداڵ تەمەنیان لە ساڵێک کەمترە کوژراون.
- 400 منداڵی ساوا لە کاتی جەنگدا لەدایکبوون و کوژراون.
- هەزار و 590 ئەندامی تیمە پزیشکییەکان کوژراون.
- 122 ئەندامی بەرگریی شارستانی کوژراون.
- 228 ڕۆژنامەنووس کوژراون.
- 171 فەرمانبەری شارەوەانییەکانی کەرتی غەززە کوژراون کە چواریان سەرۆک شارەوانی بوون.
- 777 ئەندامانی پۆلیس و کارمەندانی چاودێریکردنی پرۆسەی دابەشکردنی هاوکارییەکان کوژراون.
- 38 هەزار خێزان ڕووبەڕووی کۆمەڵکوژی بوونەتەوە.
- زیاتر لە 60% کوژراوان لە منداڵ و ئافرەت و بەساڵاچوو پێکهاتوون.
- 68 منداڵ بەهۆی بەدخۆراکی گیانیان لەدەستداوە.
- %41ی نەخۆشانی گورچیلە بەهۆی نەبوونی خۆراک و پێداویستیی تەندروستی گیانیان لەدەستداوە.
- سێ هەزار و 500 حاڵەتی لەباربردنی منداڵان بەهۆی کەمی خۆراکی پێویست تۆمارکراون.
- 17 حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی سەرماوە لە کەمپەکانی ئاوارەبوونی "زۆرەملێ" گیانیان سپاردووە لەوانە؛ 14یان منداڵبوون.
سێیەم: بریندار و دۆخە مرۆییەکان:
- 139 هەزار و 355 کەس بریندارن.
- 18 هەزار و 500 کەس لەکۆی برینداران پێویستییان بە چاکسازیی درێژخایەن هەیە.
- زیاتر لە چوار هەزار و 700 بڕینی ئەندامانی جەستە تۆمار کراون لەوانە؛ 18%ی منداڵن.
- زیاتر لە 421ی کۆی برینداران ڕۆژنامەنووسن.
- زیاتر لە 16 هەزار و 646 ئافرەت بێوەژن بوون (مێردەکانیان کوژراون).
- زیاتر لە 44 هەزار و 537 منداڵ بێ دایک یان باوک یان هەردووکیان ماونەتەوە.
- زیاتر لە دوو ملیۆن و 142 حاڵەتی تووشبوون بە نەخۆشییە گوازراوە جۆراوجۆرەکان بەهۆی ئاوەربوونی زۆرەملێ تۆمار کراون.
- 71 هەزار و 338 کەس تووشی نەخۆشیی هەوکردنی جگەربوون.
چوارەم: کەرتی تەندروستی:
- 38 نەخۆشخانە بە ئامانجگیراوە یان خاپوور بووە یان لە خزمەتکردن پەکی کەوتووە.
- 96 ناوەندیی چاودێریی تەندروستی بۆردوومانکراوە یان پەکیان کەوتووە.
- 144 ئۆتۆمبێڵی فریاکەوتن بۆردوومانکراون.
- 55 ئۆتۆمبێڵی بەرگریی شارستانی بەئامانجگیراون.
پێنجەم: خوێندن و دامەزراوەکانی ئەکادیمی:
- 156 قوتابخانە و دامەرزارەی فێرکاری خاپوور کراون.
- 382 قوتابخانە و زانکۆ و دامەزراوەی فێرکاریی بەشێوەیەکی نیمچەیی لەکار کەوتوون.
- زیاتر لە 13 هەزار و 400 قوتابی کوژراون.
- زیاتر لە 785 هەزار قوتابی لە خوێندن بێبەشکراون.
- زیاتر لە 800 مامۆستا و کارمەندی کەرتی پەروەردە کوژراون.
- زیاتر لە 173 زانا، ئەکادیمی و توێژەر کوژراون.
شەشەم: شوێنی پەرستن و گۆڕستانەکان:
- 833 مزگەوت بە تەواوی خاپوور کراون.
- بەشێکی 178 مزگەوت وێران کراون.
- سێ کڵێسا زیاتر لە جارێک بەئامانجگیراون.
- لەکۆی 60 گۆڕستان 40یان وێرانکراون.
- ئیسرائیل دوو هەزار و 420 تەرمی مردوو و کوژراوی لەنێو گۆرستانەکان بردووە.
- ئیسرائیل حەوت گۆڕستانی بەکۆمەڵی لەنێو باڵەخانەی نەخۆشخانەکان دروست کردووە.
حەوت: نیشتەجێبوون و ئاوارەبوونی زۆرەملێ و پەناگەکان:
- 223 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لەلایەن ئیسرائیلەوە بە تەواوی خاپوور کراون.
- 134 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون وێرانکراون و بۆ ژیانکردن گونجاو نین.
- بەشێکی 212 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون خاپوور کراون.
- 288 هەزار خێزانی فەلەستینی بێ ماڵ و حاڵن.
- لەکۆی 135 هەزار خێوەت، 117 هەزاریان ڕزی بوون و شیاوی نیشتەجێبوون نین.
- زیاتر لە دوو ملیۆن هاووڵاتی مەدەنی بەهۆی سیاسەتی ئاوارەبوونی زۆرەملێ ئاوارە بوون.
- 261 ناوەندی پەناگە و ئاواربوونی زۆرملێ کراونەتە ئامانج.
هەشتەم: برسیکردن و ڕێگریکردن لە هاوردەکردنی دەرمان و هاوکارییەکان:
- 139 ڕۆژە ئیسرائیل سەرجەم دەروازە سنوورییەکانی کەرتی غەززەی داخستووە.
- ئیسرائیل ڕێگریی لە 76 هەزار و 450 بارهەڵگریی هاوکارییە مرۆییەکان و سووتەمەنی کردووە بچێتە نێو کەرتەکە لە 139 ڕۆژی ڕابردوودا.
- 42 کۆگەی خۆراک لەلایەن ئیسرائیلەوە بۆردوومانکراون.
- 57 ناوەندی دابەشکردنی هاوکاری و خۆراک بە ئامانجگیراون.
- 121 جار کاروانەکانی هاوکاریی و باری مرۆیی کراوتە ئامانج.
- 877 کەس لە نۆری وەرگرتنی هاوکاری و خۆراک کوژراون لە ناوەندەکانی هاوکاریی "ئەمریکی - ئیسرائیلی" و پێنج هەزار و 666 کەس برینداربوون هاوکات 42 کەس بێسەروشوێنن.
- 650 هەزار منداڵ بەهۆی بەخۆراکی و برسێتی و کەمیی خۆراک مەترسیی مردنیان لەسەرە.
- 22 هەزار نەخۆش پێویستییان بە چارەسەرە لە دەرەوەی کەرتی غەززە، بەڵام ئیسرائیل ڕێگە بە دەرچوونیان نادات، هاوکات سێ هەزار نەخۆشی دیکەی جۆراوجۆر پێویستییان بە چارەسەرە لە دەرەوە.
- زیاتر لە 16 هەزار نەخۆش ڕێکارەکانی گواستنەوەی لە کەرتەکە بۆ دەرەوە تەواو کردووە، بەڵام ئیسرائیل ڕێگە بە دەرچوونیان نادات.
- 12 هەزار و 500 نەخۆشی شێرپەنجە مەترسیی مردنیان لەسەرە و پێویستیان بە چارەسەرە.
- 350 هەزار نەخۆشی درێژخایەن لە مەترسیدان بەهۆی ڕێگریی ئیسرائیل لە هاتنە ژوورەوەی دەرمان.
- 60 هەزار ئافرەتی دوو گیان مەترسییان لەسەرە بەهۆی نەبوونی پێداویستیی تەندروستی.
نۆیەم: ژێرخان و دامەزراوەی گشتی:
- 722 بیری ئاویی ناوەندی وێرانکراون و پەککەوتوون.
- 113 پرۆژەی ئاوی شیرین بە ئامانجگیراون.
- سێ هەزار و 780 کلیۆمەتر تۆڕی کارەبا لەنێو براون.
- دوو هەزار و 105 محاویلەی دابەشکردنی کارەبای ئاسمانی و زەمینی لەنێو براون.
- زیاتر لە ملیارێک و 88 کیلۆ وات کاتژمێر، ئەو بڕە کارەبایەی کەرتی غەززە بە درێژایی شەڕ لێی بێبەش کراوە.
- زیاتر لە 500 هەزار مەتر هێڵی تۆڕەکانی ئاو لەناوچوون.
- زیاتر لە 655 هەزار مەتر هێڵی تۆڕی ئاوەڕۆ لەناوچوون.
زیاتر لە سێ ملیۆن هێڵی تۆڕی ڕێگەوبان و جادە لەنێو براون.
- 236 بارەگای حکومی خاپوور کراون.
- 53 دامەزراوە و یاریگە و هۆڵی وەرزشی خاپوور کراون.
- 208 ناوچەی شوێنەواری و کەلەپووری بە ئامانجگیراون.
دەیەم: کشتوکاڵ و سەروەتی ئاژەڵی و ماسی:
- زیاتر لە دوو ملیار و 2 ملیۆن دۆلار بڕی زیانی ڕاستەوخۆیە لە کەرتی کشتوکاڵی بەهۆی جەنگەوە.
- لە کۆی 178 هەزار دۆنم؛ زیاتر لە 92%ی زەویی کشتوکاڵی بە تەواوی وێران کراون.
- هەزار و 218 بیری کشتوکاڵی وێران کراون و پەککەوتوون.
- 665 کێڵگەی مانگا و مەڕ و ماڵات و پەلەوەر وێران کراون.
- زیاتر لە 93 هەزار دۆنم زەویی چێنراو بە سەوزە بۆ تەنیا چوار هەزار دۆنم کەمیکردووە.
- زیاتر لە 85%ی گەرمخانەکان لە پارێزگاکانی کەرتی غەززە لەناوچوون.
- 405 هەزار تۆن بەرهەمی ساڵانەی سەوزە بۆ 28 هەزار تۆن کەمیکردووە.
- %100ی سامانی ماسی زیانی بەرکەوتووە لە ئەنجامی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەکانی ڕاوکردنی ماسی.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 12 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ و شەرع لە نیویۆرک چاویان بە یەکتری کەوت
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
پەیامێک لە مەسرور بارزانییەوە لە ساڵیادی ڕیفراندۆم
- بزنس
- 43 خولەک لەمەوپێش
120 ملیاری داهاتی ناوخۆ ڕادەستی بەغدا دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی بەغدا عەقید ڕوکنێکی ساختەکار بە دەیان بوتڵ خواردنەوەی کحولییەوە دەستگیر دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
کچە ژینگە دۆستێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەڵاتێکی ژینگەیی پێ بەخشرا
10 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر مردنی هاووڵاتیەک کێشە بۆ خاوەن زیاتر لە هەزار ئۆتۆمبێل دروست دەکات
11 کاتژمێر لەمەوپێش
کارکردن لە جووتسایدی دێگەڵە - کۆیە بەردەوامە
23 ئەیلوول
كاسبكارێک له ماڵهوه خواردهمهنى دروست دهكات و له پیشهسازیی باكووری ههولێر دهیفرۆشێت
23 ئەیلوول