
ئەو کەلوپەلانەی لە ئاکرێ دەستیان بەسەردا گیرا
ئاڤا نیوز
لەماوەی شەش مانگدا لیژنەکانی کۆنترۆڵ و بەدواداچوونی بازاڕ لە ئاکرێ دەستیان بەسەر زیاتر لە 11 تۆن کەلوپەلی ماوە بەسەرچوودا گرتووە، دواتر لەناوبراون.
وێنە گەورەکە: لیژنەکانی چاودێریی بازرگانی و بەدواداچوون و کۆنترۆڵی بازاڕ لە پارێزگا و قەزا و ناحیەکان بەردەوام چاودێری بازاڕ و کۆمپانیاکان دەکەن و دەستبەسەر ئەو ماددە بەسەرچووانەدا دەگرن کە لە بازاڕدا ساغ دەکرێنەوە. لە ئاکرێ ژمارەیکی زۆر کەلوپەل دەستیان بەسەردا گیرا و لەناوبران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: قایمقامیەتی ئاکرێ، ڕایگەیاند، لەبەر پاراستی تەندورستی و سەلامەتی هاووڵاتیان زیاتر لە 11 تۆن کەلوپەلی ماوەبەسەرچوو لە سنووری قەزاکە لەلایەن لیژنەکانی بەدواداچوون و کۆنترۆڵکردنی بازاڕ، بەهاوکاری تیمی چاودێریی ئاسایشی ناوشار و تیمی بەرێوەبەرایەتیی تەندروستی ئاکرێ دەستی بەسەرداگیراوە.
- ئەو کەلوپەلانەی دەستی بەسەرداگیراوە و لەناوبراون، بریتی بوون لە خواردن و دەرمان و شیری منداڵان، هەندێک لەو کەلوپەلانە دەستیان بەسەداگیراوە و هەندێکیان لەلایەن مارکێتەکان و دەرمانخانەکان ڕادەستی لیژنەکان کراوە بۆ لەناوبردن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەماوەی ئەم شەش مانگەدا 18 کەیس دراوتە دادگا لەو ڕێژەیەش 15 کەیسیان زێدەڕۆیی بووە، سێ لەو کەیسانە جۆراوجۆر بووە، هەشت شوێن کە زێدەڕۆییان کردبوو لەناوبران. هاوکات 48 شوێن سزادراون بەهۆی پابەند نەبوون بە ڕێنماییەکان، 50 شوێنیش داخراون و 71 هۆشداریش دراوە بە مارکێت و کۆمپانیا و شوێنە بازرگانییەکان.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






