
زەوی ئامادەکراو بۆ دابەشکردن. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
قۆناغی یەکەمی دابەشکردنی زەوی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەستپێدەکات، هەشت هەزار زەوی بەگوێرەی خاڵ دابەشدەکرێت، لە سنووری سێ قەزا فەرمانبەر و خانەنشینان سوودمەند دەبن.
وێنە گەورەکە: 26 هەزار فەرمانبەر و خانەنشین لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن، بەهۆی هەڵکەوتەی جوگرافی سنوورەکە زەوی پێویست لەبەردەست نییە، بۆیە چاوەڕێی وەزارەتی شارەوانی دەکەن بۆ دۆزینەوەی ڕێگە چارەیەک.
لێدوانی فەرمی: خەسرەو ئیسماعیل، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی سۆران بە ئاڤای گوت، "لە سنووری قەزاکانی ڕواندز، خەلیفان و چۆمان لەماوەی 10 ڕۆژی داهاتوو هەوڵدەدەین دەست بە دابەشکردنی ژمارەیەک پارچە زەوی بکەین، بەگوێرەی خاڵ سوودمەندبووان زەوییان پێدەدرێت."
زانیاریی زیاتر: 18 هەزار کەس دەمێنن کە زەوی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران وەربگرن، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەکانی سۆران نووسراوێکی ئاراستەی وەزارەتی شارەوانی کردووە، بۆ ئەوەی ڕەزامەندی نیشان بدرێت یان ئەوەتا نەخشەی کەرتی لە شوێنێکی دیکە دابنرێت، یانیش لەسنووری نزیکترین قەزا لە پارێزگای هەولێر زەوی وەرگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






