ئەمریکا بۆ ئاڤا: داوا لە هەولێر و بەغدا دەکەین پرسی مووچە و نەوت چارەسەر بکەن
- کوردستان
- 21 تەممووز

وێنەی دیناری عێراقی - ئاڵای کوردستان و عێراق (گرافیکی ئاڤا)
ئاڤا نیوز
ئەمریکا جەخت لە گرنگی ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەسەر پرسی مووچە دەکاتەوە و دەڵێت، پێویستە ڕێز لە گرێبەستی کۆمپانیا ئەمریکییەکان بگیرێت.
وێنە گەورەکە: سەرەڕای پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە هەموو مەرجەکانی عێراق و پەسندکردنی لێکتێگەیشتن لەلایەن سەرۆکوەزیرانی کوردستانەوە، بەغدا بەردەوامە لە بیانووهێنانەوە بۆ خەرجکردنی مووچە و هەناردەکردنەوەی نەوت.
لێدوانی فەرمی: وتەبێژێک لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بە ئاڤای ڕاگەیاند، "ئێمە بەردەوام هانی بەغدا و هەولێرمان داوە کە کێشەکانیان لەبارەی مووچە و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت لە بۆریی عێراق-تورکیا چارەسەر بکەن.
جەختی لەوەشکردەوە، چارەسەرکردنی خێرای ئەم کێشانە، ئاماژەیەک دەبێت بۆ ئەوەی کە عێراق بەرژەوەندیی گەلەکەی دەخاتە پێشینەی کارەکانییەوە و پابەندە بە دروستکردنی ژینگەیەک کە تێیدا کۆمپانیاکان خواستی وەبەرهێنانیان هەبێت. هێنانەکایەی ئەم ژینگە لەبارە بۆ بازرگانی، پێویستی بە ڕێزگرتن لە بەندی گرێبەستەکان و دابینکردنی گەرەنتیی ئەمنیی پێویست هەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، نیشاندانی پابەندبوون بە پاراستن و پشتیوانیکردنی وەبەرهێنانی نێودەوڵەتی، بەتایبەتی لەم بارودۆخەی ئێستا گرنگە کە تێیدا هێرشە درۆنییەکان، بەبێ هیچ لێپرسینەوەیەک، کارەکانی کۆمپانیا ئەمریکی و نێودەوڵەتییەکانی دیکەیان لە هەرێمی کوردستانی عێراق کردووەتە ئامانج.
لەلایەکی دیکەوە: بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە ئەنجوومەنی ئابووریی عێراق بەسەرپەرشتی د. فوئاد حوسێن، سەرۆکی ئەنجوومەنەکە و وەزیری دارایی عێراق، بە ئامادەبونی حەیان عەبدوڵغەنی، وەزیری نەوتی کۆببێتەوە و لەوێ فشار لەسەر تەیف سامی بکرێ تا مووچە بنێرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






