لە ئێران ئاگرکەوتنەوە و تەقینەوەی لەناکاو بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە
- هەواڵ
- 21 تەممووز

هەوڵدان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرێك لە تاران، وێنە: میدیای ئێران
ئاڤا نیوز
تەنها لەماوەی 24 کاتژمێردا لە پارێزگایەکی ئێران، دوو تەقینەوەی جیاواز ڕوویداوە کە بەهۆیەوە 18 کەس برینداربوون، ئەمەش لە کاتێکدایە لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا ڕووداوە هاوشێوەکان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیان کردووە.
چیرۆکی سەرەکی: لە پارێزگای گەیلانی ئێران بەهۆکاری جیاواز دوو تەقینەوە ڕوویداوە کە جیا لە زیانە مرۆییەکان، زیانی ماددی زۆریشی بە باڵەخانە و ئەو ئۆتۆمبێلانە گەیاندووە کە لە نزیک ئەو شوێنە بوون.
بڵاوکراوەی فەرمی: میدیاکانی ئێران لەوبارەیەوە ڕایانگەیاندووە، تەقینەوەی یەکەم لە شاری ڕشت بووە لە پارێزگای گەیلان کە بەهۆیەوە 13 کەس برینداربوون، تەقینەوەی دووەم لە شاری ڕەزوان شەهر بووە کە بەهۆیەوە پینج کەس برینداربوون.
لەلایەکی دیکەوە: بەڕێوەبەری ئاگرکوژێنەوەی گەیلان ڕایگەیاندووە کە تەقینەوەکان بەهۆی لێچوونی غازەوە بوون و لێکۆڵینەوەکانیشیان لەوبارەیەوە بەردەوامە.
زانیاریی زیاتر: ئەم ڕووداوانە لە کاتێکدایە، ماوەی چەند هەفتەیە تەقینەوەی غاز و ئاگرکەوتنەوەی لەناکاو بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن





