عێراق لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت پەیامێک ئاراستەی هەرێمی کوردستان دەکات
- بزنس
- 21 تەممووز

دیمەنی پاڵاوگەیەکی نەوتی - ئاڵای کوردستان
ئاڤا نیوز
وتەبێژی حکومەتی عێراق دەڵێت، ڕێککەوتنەکەی ئەم دواییەی نێوان هەولێر و بەغدا یەکەم هەنگاوە بە ئاراستەی چارەسەری کێشەکان لەسەر بنەمای دەستوور و یاساکان لەبری ڕێککەوتنی سیاسیی. ئاشکراشی دەکات، ئەگەر بەندەری جەیهانیش بوەستێت، کوردستان دەتوانێت نەوتەکەی لەناوخۆدا ڕادەستی سۆمۆ بکات و ئەویش لە دەروازەی دیکەوە هەناردەی دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: بەگوێرەی کۆتا ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا لەبەرامبەر ناردنی مووچە و شایستە داراییەکانی کوردستان بەشێوەی مانگانە، حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕۆژانە 230 هەزار بەرمیل نەوت لە بەندەری جەیهانی تورکیا ڕادەستی کۆمپانیای سۆمۆ دەکات، هەروەها مانگانە 120 ملیار دینار ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق دەکات.
لێدوانی فەرمی: باسم عەوادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فەرمی ڕاگەیاند، ڕێککەوتنەکەی نێوان هەولێر و بەغدا کۆتایی بە ساڵانێک لە لێکتێگەیشتی دارایی لەسەر بنەمای ڕێککەوتنی سیاسیی هێنا و ڕێککەوتنەکەی ئەم دواییە لەسەر بنەمای دەستوور و یاسا بەرکارەکانە و هەردوولا پابەندبوونی یاساییان کەوتووەتە سەر شان، بۆ ئەوەش پشتیان بە یاسای بودجە و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی بەستووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم ڕێککەوتنە هەنگاوی یەکەمە بە ئاراستەی چارەسەری گشتگیر و بەردەوام بۆ کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و بەغدا و پارێزگاکانی دیکە، ئەویش لەسەر بنەمای ڕێزگرتن لە دەستوور و جێبەجێکردنی یاساکان لەلایەن هەمووانەوە.
وتەبێژی حکومەتی عێراق دەشڵێت، ئەگەر هەرێمی کوردستان بە هەر هۆیەک نەیتوانی نەوتەکەی لە بەندەری جەیهان ڕەوانەی دەرەوە بکات، ئەوکاتە دەتوانێت بڕی ئەو نەوتەی کە ڕێککەوتنی لەسەرکراوە لەناوخۆدا ڕادەستی سۆمۆ بکات تا ئەویش لەڕێگەی دەروازەی دیکەوە هەناردەی دەرەوەی بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
- عێراق
- 45 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش






