ئاڤا نیوز
نزیکە سێ مانگە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان مووچەیان وەرنەگرتووە و بەغداش بە بیانووی جیاواز پارە بۆ کوردستان نانێریت، لەبارەی ئەم گرفتانەوە هەوراز گوڵپی پێشنیازێک پێشکەش بە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات وەکو چارەسەرێکی کاتی.
چیرۆکی سەرەکی: گرفتی نێوان هەولێر و بەغدا نزیک دەبێتەوە لە سێ مانگ و وەزارەتی دارایی عێراق بەبڕیارێکی نادەستووری قووتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ڕاگرتووە، ئەمەش لە کاتێکدایە کە هەولێر سەرجەم پابەندییە دەستوورییەکانی بەرامبەر حکومەتی ناوەندی جێبەجێکردووە و بەڵام بەغدا هەر ڕۆژە و بیانوویەکی جیاواز دەدۆزێتەوە، هەر بۆیە تاوەکو ئێستا ئەو گرفتە بە هەڵواسراوی لەنێوان هەردوولا ماوەتەوە.
لێدوانی فەرمی: هەوراز گوڵپی، پێشکەشکاری ئاڤا میدیا لە گەشتی هەواڵەکانی سەعات حەوتی ئاڤا ڕایگەیاند: هەرێمی کوردستان، بەگوێرەی ئەو داهاتەی لەبەردەستیدایە مووچە دابەشبکات ئەگەر هاتوو لەگەڵ بەغدا نەگەیشتنە چارەسەرێک.
ئیتر ئەو بڕە پارەی دابەشدەکرێت، ناوی دەنێن مینحە یاخود هاوکاری ئەوە گرنگ نییە، گرنگ ئەوەیە بڕە پارەیەک بدرێت بە مووچەخۆران چونکە سێ مانگە بەغدا مووچەی بڕیوە.
ئەگەر داهاتەکەش بەشی مووچەی هەموو فەرمانبەران و خانەنشینان ناکا، با وەزیر و پلەباڵاکان بە خانەنشینانی پلەباڵاشەوە، بەتایبەتیش ئەوانەی پارتی و یەکێتی و هەموو حیزبەکانی تر بە لایەنەکانی ئۆپۆزیسیۆنیش کە هەیانە، جارێ با مووچەیان پێ نەدرێت، تاوەکو خەڵکە هەژارەکە پارە وەردەگرێت، من ناڵێم ئەوان شایستە نین، بەڵام لە خەڵکی فەقیر زیاتر دەتوانن بەرگە بگرن.
لەلایەکی دیکەشەوە: هەوراز گوڵپی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا ڕایگەیاند: حەقیشە ئەو کەسانەی جا بەپرسن یان سەرمایەدران لەسەر سامانی کوردستان بوونەتە ملیاردێر، پێویستە ئەوانیش پێویستە کارێک بکەن داهاتی ناوخۆی کوردستان زیاد بکات و پشتیوانی حکومەتی کوردستان بکەن.
ئەگەر هەر زانیتان بەغدا هەر ڕازی نییە، تا هەڵبژاردن بە داهاتی ناوخۆ مەعاش بدەن، ئەوکات حکومەتی نوێ پێکدەهێنرێت، ڕێککەوتنی نوێ دەکرێت، گرنگە پارتی و یەکێتی وەک ئێستا بە یەکدەنگی بمێننەوە، بەڵام ئەمجارە مەچن حکومەتیان لەگەڵ دروستکەن لە بەغدا بەبێ ئەوەی ئەوەی کێشەکانی مووچە و بودجە و خاک حەل بکەن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 32 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 52 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش





