دۆلار و دیناری عێراقی
ئاڤا نیوز
وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی دەڵێت، سێ ساڵ دەبێت بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلار هێندە بەرز نەبووە، ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی گۆڕینەوەی دراو، 100 دۆلاری ئەمریکی بەرامبەر 138 هەزار و 100 دیناری عێراقی بووە.
وێنە گەورەکە: ماوەی چەند ساڵێکە بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلار جێگیر نییە، لە دوو ساڵی ڕابردوودا 100 دۆلار تاوەکو سەروو 160 هەزار دیناری عێراقی مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی پێوە کراوە.
لێدوانی فەرمی: جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لە ساڵی 2022ـەوە تەنیا یەک جار بۆماوەی چەند کاتژمێر بەهای دۆلار تا 139 هەزار دیناری عێراقی هات، لەو کاتەوە لە سەروو 140 هەزار دینارەوە بووە. لەم چەند ساڵەدا یەکەمجارە نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لەم ئاستە جێگر بێت.
هۆکارە زانراوەکان: بەرزبوونەوەی بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر دۆلار بۆ دوو هۆکار دەگەڕێتەوە:
هۆکاری یەکەم: کەمی نەختینەی دینار لە بازاڕ. لەلایەکی دیکە نەهاتنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کاریگەری هەیە. هەروەها ماوەی سێ مانگ دەبێت هیچ بڕە پارەیەکی دیناری عێراقی لە ڕێگەی مووچەوە نەهاتووەتە بازاڕ، ئەمەش کورتهێنانی زۆری لە بازاڕی گۆڕینەوەی دراو دروست کردووە.
هۆکاری دووەم: پەیوەندیی هەیە بەو حەواڵەیەی کە بەشێک لە بانکەکان ڕۆژانە دەیکەن، ئەگەر 300 ملیۆن دۆلار بۆ دەرەوە حەوالە بکەن، 50 ملیۆن دۆلاری دەهێننەوە بازاڕەکانی عێراق، بەمەش دۆلارێکی زۆر دێتەوە بۆ بازاڕەکانی عێراق و ئەمەش کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی دۆلار دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 34 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 54 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش






