
ئیخلاس دلێمی، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ مووچەی مانگی پێنج لەلایەن وەزارەتی داراییەوە ڕەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەمڕۆ کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دەکرێت، چاوەڕوان دەکرێت لەو کۆبوونەوەیە گفتوگۆی لەبارەی ناردنی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بکرێت و بڕیار لەبارەی ناردنییەوە بدرێت.
لێدوانی فەرمی: ئیخلاس دلێمی، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤای گوت: هەواڵی خۆش هەیە و ئەمڕۆ بڕیار لە ناردنی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەدرێت.
باکگراوند: هەفتەی ڕابردوو هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق یاداشتنامەیەکی لێكتێگەیشتنیان واژۆکرد لەبارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی و ڕادەستی کردنی نەوت و داهاتە نانەوتییەکان لەلایەن هەولێرەوە.
ئەمەش بزانە: بەهۆی هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان توانای بەرهەمهێنانی نەوتی هەرێمی کوردستان بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەمیکردووە، بەغدا پێش واژۆکردنی لێکتێگەیشتنەکە خاڵێکی زیاد کردووە بەوەی دوای دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت، مووچە خەرج دەکات، بۆیە تا ئێستا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانە نەکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 خولەک لەمەوپێش
سەدان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا هەڵدەوەشێنرێنەوە
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 31 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی: دەیانەوێت بە ماددەی هۆشبەر خەڵكی كوردستان لەناو ببەن
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






