پاسەوانانی بەرپرسێک بە چەک مامەڵە لەگەڵ کەسوکاری قوربانییەکانی کوت دەکات
- عێراق
- 22 تەممووز

ئاڤا نیوز
لەپرسەی یەکێک لەقوربانییانی ئاگرەکەی شاری کوت، پاسەوانانی بەرپرسێک بە چەک هێرش دەکاتە سەر کەسوکاری ئەو قوربانییە دوای ئەوەی گرژی لەنێوانیان دروست دەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەشێک لە چالاکوانان گرتەیەکی ڤیدیۆییان بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا دەردەکەوێت پاسەوانانی بەرپرسێک بە چەک ڕووبەڕووی کەسوکاری یەکێک لە قوربانییانی کارەساتەکەی کوت دەبێتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی چالاکوانان، بەرپرسێکی حکومەتی خۆجێیی پارێزگای واست سەردانی پرسەی یەکێک لە قوربانییانی مۆڵەکەی کوتی کردووە، کاتێک کەسوکاری قوربانییەکە ئامادەنەبوون پێشوازی لێبکەن، پاسەوانەکانی بەچەک ڕووبەڕوویان دەبنەوە بەڵام خەڵکەکە نێوەندگیری دەکەن و ناهێڵن بەکاری بهێنن.
لەلایەکی دیکەوە: شایەتحاڵێک بۆ ئاڤا ڕوونیکردەوە کە پێشتر کەسوکاری ئەو قوربانییانە داوایان لەبەرپرسان کردبوو ئامادەی پرسەکە نەبن، چونکە ئەوان بەتاوانباری سەرەکی کارەساتەکە دەزانن، بەڵام ئەو بەرپرسە وەک گێچەڵێک بۆ پرسەکە هاتبوو، ئەمەش هۆکاری گرژیەکەی نێوان هەردوولا بوو .
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن





