
منارەی فاروق (هیت) لە پارێزگای ئەنبار
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی شوێنەواری ئەنبار هۆشداری لە داڕمانی منارەی فاروق دەدات کە بە یەکێک لەکۆنترین شوێنەوارەکانی پارێزگای ئەنبار دادەنرێت.
بۆچی گرنگە: منارەی فاروق، دەکەوێتە شارۆچکەی هیتی سەر بەپارێزگای ئەنبار، بە یەکێک لە دیارترین شوێنەوارە مێژووییەکانی ئەنبار دادەنرێت، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی پێش ئیسلام، لە سەردەمی عومەر کوڕی خەتاب، خەلیفەی ئیسلام بە مزگەوتێکەوە لکێنراوە، ئێستا مەترسی داڕمان و لەناوچوونی لەسەرە و پێویستی بە جووڵە و هەنگاوی خێرا هەیە.
لێدوانی فەرمی: عەممار عەلی، بەڕێوەبەری شوێنەواری پارێزگای ئەنبار ڕایگەیاند: منارەکە تووشی درزی گەورە و لاربوونەوە هاتووە، ئەمەش مەترسی هەیە لە ئەگەری ڕووخان و داڕمانی.
سەبارەت بە هەوڵەکانی نۆژەنکردنەوەی منارەکە، عەلی ئاماژەی بەوەکردووە، دەستەی گشتیی شوێنەوار چەندین جار داوای لە لایەنە فەرمییەکان کردووە بۆ نۆژەنکردنەوەی منارەکە، بەڵام بەپێی یاسای شوێنەوار ژمارە 55 ـی ساڵی 2002، منارەکە موڵکی دیوانی وەقفی سوننییە، هەر بۆیە دەبێت خۆی کارەکانی نۆژەنکردنەوە لە ئەستۆ بگرێت و دەستەی شوێنەوار تەنیا سەرپەرشتیی بکات.
بەڕێوەبەری شوێنەواری پارێزگای ئەنبار جەختی لەوەشکردەوە، وەقفی سوننی چەندین جار بەڵێنی دابینکردنی بودجەی داوە، بەڵام تا ئێستا هیچ یەکێک لەو بەڵێنانەی جێبەجێ نەکردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوایین کاری نۆژەنکردنەوەی منارەکە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1945، لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە بە کەرەستەی سەرەتایی و بەبێ ڕەچاوکردنی هیچ بنەمایەکی ئەندازیاری و شوێنەواری کاری نۆژەنکردنەوەکەیان کردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن





