
ژمارەیەک لە خانەنشینانی هەرێمی کوردستان لەکاتی وەرگرتنی مووچەکانیان، وێنە: محەممەد شوانی - ئاڤا (ئەرشیڤ)
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی ئاڤا دەنگی بە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیاندن، کێشەی فەرمانبەرانی خانەنشینی بانکەکان لە سلێمانی چارەسەر کرا.
وێنە گەورەکە: 40 فەرمانبەری بانکەکانی سلێمانی کە لە ڕۆژی 21-12-2024، بەگوێرەی یاسای نوێی خانەنشینی خانەنشین کران، نە مووچە و نەپاداشتی شەش مانگی خانەنشینییان بۆ خەرج نەکرابوو، پێش هەفتەیەک گردبوونەوەیان کرد و لەڕێگەی ئاڤاوە داوایان کرد دەنگیان بە لایەنی پەیوەندیدار بگەیێنرێت و کێشەکەیان چارەسەر بکرێت.
زانیاریی پەیامنێر: چەند فەرمانبەرێکی خانەنشینکراوی بانکەکانی سلێمانی، پەیوەندییان بە ژیوار عەبدولڕەحمان، پەیامنێری ئاڤا کردووە و ڕایانگەیاندووە، لەلایەن بانکەکانەوە ئاگادارکراونەتەوە کە وەزیری دارایی و ئابووری فەرمانی بە خەرجکردنی ئیکرامییەکەیان کردووە، بۆ ئەوەی سبەی چوارشەممە سەردانیان بکەن، تا پارەی ئیکرامییەی شەش مانگەکەیان وەربگرن.
لەلایەکی دیکەوە: ئەو فەرمانبەرە خانەنشینکراوانەی بانکەکانی سلێمانی سوپاسی ئاڤایان کرد کە توانی دەنگیان بە وەزارەتی دارایی و ئابووری بگەیەنێت و کێشەکەیان دوای هەشت مانگ بۆ چارەسەر بکرێ.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 21 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش






