
بڕێکی زۆری دیناری عێراقی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هەموو ئامادەکارییەک کراوە و چاوەڕوانی ئەوەین، کە بەغدا تەمویلی مووچە بکات، بۆ ئەوەی پارەکە وەربگرین و مووچە دابەش بکەین.
بابەتی سەرەکی: دوای 82 ڕۆژ لە نەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی 22-7-2025، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی محەممەد شیاع سوودانی، بڕیاری ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانی دا. بەڵام تا ئێستا پارەی مووچە نەنێردراوە.
زانیاریی تایبەت: سەرچاوەیەکی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: چاوەڕوانین وەزارەتی دارایی عێراق تەمویلی مووچە بکات، بەڵام دوای کاتژمێر 09:00 کە سیستمی بانکی دەکرێتەوە، دەردەکەوێت ئایا تەمویل کراوە یان نا.
سەرچاوەکەی وەزارەتی دارایی و ئابووری دەڵێت: هەموو ئامادەکارییەک کراوە، کە تەمویل کرا، ئێمە نووسراو دەبەینە بانک و پارەکە وەردەگرین، دواتر بۆ بانکە حکومییەکانی خۆمانی دەگوازینەوە، ئەمڕۆش فریای دابەشکردنی مووچە ناکەوین، بەڵام سبەی دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکەین.
لەلایەکی دیکە: سەرچاوەیەكیش لە لقی هەولێری بانكی ناوەندیی عێراقی بە ئاڤای ڕاگەیاند، پارەی پێویست لەبەردەستە و كە پارەكە خرایە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێمی كوردستان، بەشێكی دەگواسترێتەوە بۆ بانكی منارە لە هەولێر و بەشێكی دیكەیشی دەگواسترێتەوە بانكی ئاشتی لە سلێمانی، هاوكات بەشێكی دیكەیشی دەمێنێتەوە تایبەتە بە ئەو مووچەخۆرانەی كە لەڕێگەی هەژماری منەوە مووچە وەردەگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 27 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 58 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش






