
کۆمپانیای DNOی نەرویجی
ئاڤا نیوز
کۆمپانیای DNOی نەرویجی، ڕایدەگەیێنێت بەهۆی هێرشە درۆنییەکانەوە بەرهەمی نەوتیان بە ڕێژەی 6.3% دابەزیوە.
چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانیی ڕۆژی 16ـی ئەم مانگە، بە سێ درۆن دوو هێرشکرایە سەر کێڵگەکانی تاوکێ و پیشخابوور و بەرهەمهێنانی نەوت لەو دوو کێڵگەیە وەستا. کە لالەیەن کۆمپانیای DNOی نەرویجیەوە بەڕێوەدەبرێت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی کۆمپانیاکە، "تێکڕای بەرهەمی ڕۆژانەی نەوتمان لە هەرێمی کوردستان لە ماوەی مانگەکانی نیسان، ئایار و حوزەیرانی ئەمساڵدا گەیشتووەتە 74,760 بەرمیل، ئەمەش پێش ئەو هێرشانەی ئەم دواییانە بوو کە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرانە سەر کێڵگەکانمان."
لەهەمان کاتدا: کۆمپانیاکە ڕاشیگەیاند، "پشکی ئێمە لەم بەرهەمە ڕۆژانەیەدا گەیشتووەتە 18,000 بەرمیل"، و ئاماژەی بەوەشکرد کە "بەرهەممان بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوو بە ڕێژەی 6.3% کەمی کردووە."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە دوای هێرشە درۆنییەکان کۆمپانیای DNOـی نەرویجی ڕایگەیاندبوو، یەکێک لە درۆنەکان کۆگای عەمبارکردنی نەوتی بە ئامانج گرتووە. ئاماژەی بەوەشدابوو لێکۆڵینەوەکان بۆ خەمڵاندنی زیانەکان بەردەوامن و لە ئایندەی نزیک کۆمپانیا دەست بە بەرهەمهێنان دەکاتەوە.
ئەمەش بزانە: کۆمپانیای DNO ـی نەرویجی ڕۆژی 25ی حوزەیرانی 2004 گرێبەستی هاوبەشی لە بەرهەمهێناندا لەم كێڵگانە لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان واژۆ كردووە، لە چارەکی یەکەمی ئەمساڵ ڕۆژانە 82 هەزار و 81 بەرمیلی بەرهەمهێناوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 56 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- فۆتۆستۆری
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- جیهان
- 56 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت






