
ئاڤا نیوز
تیمی هەژماری من لەبارەی گرفتێکەوە دڵنیایی دەدات بە مووچەخۆران و ڕایدەگەیەنێت: نیگەران مەبن لە نەمانی پارە چونکە ئامێراکانی ڕاکێشانی پارە ڕاستەوخۆ پارەیان بۆ دابین دەکرێت.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ پێنج شەممە، وەزارەتی دارایی و ئابووریی لەگەڵ ڕاگەیاندنی لیستی مووچەی مانگی پێنج باسی لەوەشکرد کە وەزارەتەکە لەماوەی سێ ڕۆژدا کۆتایی بە دابەشکردنی مووچە دەهێنێت و هەژماری منیش لەماوەی دوو ڕۆژدا مووچەی سەرجەم هاوبەشانی دابەش دەکات.
ژمارەکان وادەڵێن: هەر ئەم مانگە 401 هەزار مووچەخۆر لە ڕێگەی هەژماری منەوە مووچەیان وەردەگرن، بە گوێرەی دواین ئاماریش تاوەکو ئێستا نزیکەی 900 هەزار کەس خۆیان لەو پڕۆژەیە تۆمارکردووە و 500 هەزاریان ئێستا خاوەن کارتی بانکین، کە دەتوانن سوودمەندبن لە 580 ئامێری ڕاکێشانی پارە لە 200 شوێنی جیاواز.
ژمارەی مووچەخۆرانی بەشدار لەو پڕۆژەیە بەم شێوەیە دابەش بوون بەسەر پارێزگاکان:
240 هەزار مووچەخۆر لە پارێزگای هەولێر، زیاتر لە 125 هەزار مووچەخۆر لە دهۆک، نزیکە 36 هەزار کەسیش لە سلێمانی.
هەر لەگەڵ ئەوەشدا ئێستا 8 هەزار خانەنشینین هەر لە ڕێگەی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارەوە مووچەکانیان وەردەگرن.
لێدوانی فەرمی: تیمی هەژماری من لەوبارەیەوە بە ئاڤای ڕاگەیاند: دابەشکردنی مووچەخۆران ماوەی دوو ڕۆژ دەخایەنێت، هاوکات مووچەخۆران نیگەران نەبن لە نەمانی پارە چونکە ڕاستەخۆی پارەیان بۆ دابین دەکرێتەوە لە هەر کاتێکدا بێت.
- دەیان تیم لە سەرجەم ناوچەکان چاودێری ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە دەکەن و لەکاتی نەمانی پڕی دەکەنەوە.
- ئەو کەسانەی شارەزای بەکارهێنانی ئامێرەکە نین و یاخود خانەنشینن، دەتوانن دوای کاتژمێر چواری ئێوارە تاوەکو دوانزەی شەو بڕۆن بۆ ڕاکێشانی پارەکانیان، لەوکاتەدا لەلایەن تیمی هەژماری منەوە هاوکاری دەکرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 35 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش





