تەندروستیی هەولێر: دەنگۆی پێدانی نەخۆشخانەی ڕزگاری بە كەرتی تایبەت دوورە لە ڕاستی
- تەندروستی
- 24 تەممووز

بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ڕزگاری لە هەولێر، وێنە؛ سۆشیاڵ میدیا
ئاڤا نیوز
دوای بڵاوكردنەوەی دەنگۆیەكی چەواشەكاری بەوەی كە نەخۆشخانەی ڕزگاری لە شاری هەولێر دەدرێتە كەرتی تایبەت، بەڕێوەبەری تەندروستیی هەولێر ڕایدەگەیێنێت، "ئەو دەنگۆیە دوورە لە ڕاستی و ڕەتی دەكەینەوە".
چیرۆكی سەرەكی: ئێوارەی ئەمڕۆ كەناڵێك لەسەر زاری پەرلەمانتارێك، هەواڵێكی چەواشەكارانەی بڵاوكردەوە و بە بێ بەڵگە و بەبێ هیچ سەرچاوەیەكی فەرمی وەهای بڵاوكردەوە كە گوایە نەخۆشخانەی ڕزگاری دراوەتە كۆمپانیای كەرتی تایبەت.
لێدوانی فەرمی: دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی هەولێر سەر لە بەری ئەم هەواڵە چەواشەكارییە بە درۆ دەخاتەوە و ڕەتیدەكاتەوە.
ڕوونیشی دەكاتەوە، بەڵكو بەپێچەوانەوە، زیاتر لە هەشت مانگە، نەخۆشخانەی ڕزگاری لەژێر نۆژەنكردنەوەدایە و كاركردنیش تێیدا بەردەوامە.
لەلایەكی دیكەوە: تەندروستیی هەولێر هاووڵاتیان و ڕای گشتی دڵنیا دەكاتەوە لەوەی ئەو بابەتە درووستكراوە و بەهیچ شێوەیەك ڕاست نییە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 17 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
51 خولەک لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
15 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات
- تەندروستی
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ خێزانێکی نەخۆشی کەمدەرامەت داوای هاوکاریی خێرخوازان دەکەن






