ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم: ئێران ئامادەیە دانوستاندنەکان دەستپێبکاتەوە
- هەواڵ
- 25 تەممووز

ڕافائیل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی. وێنە؛ AP
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی ئامادەیی ئێرانی بۆ دەستپێکردنەوەی "گفتوگۆ تەکنیکییەکان" سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمیەکەی ڕاگەیاند.
وێنە گەورەکە: دوای جەنگی 12 ڕۆژەی ئێران و ئیسرائیل، نێوانی ئێران و ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم و بەتایبەتی لەگەڵ بەڕێوەبەری ئاژانسەکە تێکچوو، ئێران هەموو جۆرە قسە و دانوستان و کۆبوونەوەیەکی لەگەل ئەم ئاژانسە هەڵپەسارد.
لێدوانی فەرمی: ڕافائیل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمی ڕایگەیاند، ئێران ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ دەستپێکردنەوەی هەندێک لە دانوستانەکان لەسەر ئاستی تەکنیکی، ئاماژەی بەوەشدا دانوستانەکانی نێوان ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم و ئێران دەکرێت بە گفتوگۆکردن لەسەر وردەکارییە تەکنیکییەکان دەستپێبکات و پاشان بەرەو دانوستانەکانی ئاستێکی بەرزتر بڕوات.
زانیاریی زیاتر: گرۆسی جەختی لەوە کردەوە که دەستپێکردنی وتووێژ لەگەڵ ئێران لەبارەی چۆنیەتی دەستپێکردنەوەی سەردانەکان گرنگه.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دەستپێکردنەوەی دانوستان و گفتوگۆکانی نێوان ئێران و ئاژانسی وزەی ئەتۆم لە کاتێکدایە کە ئەمڕۆ هەینی کۆبوونەوە و گفتوگۆی وڵاتانی فەرەنسا، بەریتانیا و ئەڵمانیا لەگەڵ ئێران لە ئیستەنبووڵ دەستپێکردەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن





