
دابەشکردنی مووچە
ئاڤا نیوز
بڕیارە ئەم هەفتەیە مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی سەر بە وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا دابەش بکرێت.
وێنە گەورەکە: بەبڕیاری سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، مامۆستایان و فەرمانبەرانی وانەبێژی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و وەزارەتی پەروەردە لەسەر داهاتی ناوخۆ کران بە گرێبەست، دوای دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی هەمیشەی مووچەی ئەوانیش دابەش دەکرێت کە ژمارەیان 42 هەزار مامۆستای گرێبەست دەبێت.
لێدوانی فەرمی: کارۆخ عەبدوڵڵا، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، وەزارەتی دارایی و ئابووری پێی ڕاگەیاندین، کە لەگەڵ میلاک ناتوانن مووچەی گرێبەستەکان خەرج بکەن، بەڵکو ڕۆژی سێشەممە مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: زیاتر لە 42 هەزار مامۆستای گرێبەست هەن، کە 37 هەزار و 939 مامۆستایان سەر بە وەزارەتی پەروەردەیە، هاوکات چوار هەزار و 100 مامۆستا سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: خەرجی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست زیاتر لە 24 ملیار دینارە و لەسەر داهاتی ناوخۆیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی چوار ساڵی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






