وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق تاقیکردنەوە بە زمانی کوردی لە چەند زانکۆیەک قەدەغە دەکات
- عێراق
- 26 تەممووز

ژمارەیەک خوێندکار لەکاتی تاقیکردنەوە لەگەڵ نووسراوی وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق، ئاڤا
ئاڤا نیوز
بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق بە بڕیارێک وەڵامدانەوەی پرسیارەکانی تاقیکردنەوە و وەرگێڕان لە کاتی تاقیکردنەوە بە زمانی کوردی لە زانکۆکانی کەرکووک، موسڵ و دیالە قەدەغە دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 15-7-2025 د.حەیدەر عەبد زوهد، بریکاری وەزارەتی خوێندنی باڵای عێراق واژۆی لەسەر نووسراوێک کردووە و بۆ زانکۆ ئەهلی و حکومییەکانی کەرکووک، موسڵ و دیالەی ناردووە. سەرجەم زانکۆکان پابەند دەکات زمانی فەرمی لە پرسیاری تاقیکردنەوەکان عەرەبی و ئینگلیزییە. بەهەموو شێوەیەک زمانی کوردی لە وەڵامدانەوەی تاقیکردنەوە و تەنانەت وەرگێڕانیش قەدەغە دەکات.
لێدوانی فەرمی: د.نەهلە ئەفەندی، ئەندامی لیژنەی خوێندنی باڵا لە پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، لەم هەفتەیە ئێمە بەدواداچوون بۆ ئەو نووسراوە دەکەین، ئەگەر بڕیارەکە هی وەزیری خوێندنی باڵا بێت پێویستە هەڵوەشێتەوە، ئەگەر بڕیارەکەش تاکڕەوی بێت پەنا بۆ دادگا دەبەین. هەموو ڕێکارێک دەگرینەبەر بۆ ئەوەی بڕیارەکە هەڵوەشێتەوە.
د.نەهلە ئەفەندی ئەوەش دەڵێت: سەرەتا بەو بڕیارە دەستیان پێکرد، وتیان لە کۆلیژی یاسا تەنیا دەبێ زمانی عەرەبی بەکاربێت. ئێستا دەڵێن تەنانەت نابێ لە هەموو کۆلیژەکان وەرگێڕان بە زمانی کوردیش بکرێت. ئەمە بە تەواوی پێچەوانەی دەستوورە. ئەم بڕیارە لێکەوتەی خراپی دەبێت، پێشووتر قوتابیانی کورد لە کاتی تاقیکردنەوەکان کێشەیان هەبوو پێویستیان بە وەرگێڕ بوو.
کاریگەری و لێکەوتەکان: ئەم بڕیارەی بریکاری وەزیری خوێندنی باڵای عێراق پێچەوانەی ماددەی 4ـی دەستووری عێراقە کە زمانەکانی عەرەبی و کوردی وەک دوو زمانی فەرمی دەناسێنێت. ژمارەیەکی زۆر قوتابیانی کورد لەو ناوچانە دەخوێنن، بەتایبەت پارێزگای کەرکووک، چاوەڕێ دەکرێت ئەم بڕیارە ئاستەنگی زۆر بۆ قوتابیانی زانکۆ لەو ناوچانە دروست بکات.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 56 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات






