
دیمەنی خانەنشینێک لەکاتی بژاردنی مووچەکەی. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
نزیکەی 20 ڕۆژ مۆڵەت ماوە بۆ تەواوکردنی مامەڵەی سەرجەم خانەنشینانی نوێ، بەشێکیان لەگەڵ مووچەی مانگی پێنج مووچەی ڕابردوو و ئیکرامیەشیان وەرگرت، ئەوانی دیکەش ناوەکانیان دەچێتە لیستی مووچەی مانگەکانی شەش و حەوت و هەشت.
چیرۆکی سەرەکی: حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامە لە ڕاییکردنی مامەڵەی خانەنشینانی نوێ بۆ ئەوەی مووچەکانیان دوانەکەوێت، تەنیا مامەڵەی 400 خانەنشین ماوە تەواو بکرێن.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای وت، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا مامەڵەی 22 هەزار و 100 کەس تەواو بووە، تەنیا مامەڵەی 400 خانەنشین ماون، ئەویش هەفتەی داهاتوو تەواو دەبێت و سەرجەمیان لە مووچەی مانگەکانی شەش و حەوت و هەشت مووچەیان بۆ دەبەسترێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: لەو 22 هەزار و 100 خانەنشینەی مامەڵەیان تەواو بووە، تا ئێستا زیاتر لە 10 هەزاریان مووچەیان بۆ بەستراوە، لەگەڵ مووچەی مانگی شەش، هەشت هەزار و 938 خانەنشینی دیکە مووچەیان بۆ دەبەسترێت و شەش مووچە بەیەکەوە وەردەگرن.
بۆ مووچەی مانگی حەوتیش مامەڵەی نزیکەی چوار هەزار خانەنشین تەواو کراوە و ناوەکانیان ڕەوانەی بەغدا دەکرین، ئەوانیش مووچەیان بۆ دەبەسترێت و هی مانگەکانی ڕابردووش وەردەگرن. ژمارەیەکیان دەمێننەوە، ئەوانەی تاوەکو هەفتەی داهاتوو مامەڵەکانیان تەواو دەبێت، ناوی ئەوانیش لەگەڵ لیستی مووچەی مانگی هەشت دەنێردرێت.
لەلایەکی دیکەوە: سەبارەت بە دابەشکردنی ئیکرامییە، شەش مووچە و 12مووچەکە. هی دووەمیان لەسەر بەغدایە ئەوانە دەگرێتەوە 25 ساڵ خزمەتیان هەیە، لە مانگەکانی ڕابردوو ناوی هەزاران خانەنشین بۆ بەغدا نێردراوە، بەڵام هیچی خەرج نەکراوە، وەزارەتی دارایی کوردستان بە ئاڤای وت، بەفەرمی نووسراویان بۆ بەغدا کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا وەڵام نەدراونەتەوە و دیار نییە کەی خەرج دەکرێت.
شەش مووچە بنەڕەتییەکە، لەسەر حکومەتی کوردستانە، ئەو فەرمانبەرانە دەگرێتەوە 15 ساڵ خزمەت و شەش مانگ مۆڵەتی کۆکراوەیان هەیە، واتە 180 ڕۆژ. لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە سلێمانی و دەوروبەری دەست بە دابەشکردنی ئەم شەش مووچەیە کراوە و تاوەکو ئێستا زیاتر لە شەش هەزار خانەنشین وەریان گرتووە.
ئەم مانگە کاتێک خانەنشینێکی نوێ چووە مووچە وەربگرێت، پێنج مووچەی مانگەکانی ڕابردووی وەرگرتووە، لەگەڵ ئەوەش شەش مووچەکەی پاداشتی خانەنشینیشی پێدراوە.
ژمارەکان وادەڵێن: لە سلێمانی ژمارەی خانەنشینانی نوێ نزیکەی 10 هەزار خانەنشینە، نیوەیان زیاتر شەش مووچەکەیان وەرگرتووە بەردەوام دەبێت. لە هەولێر و دهۆک تاوەکو ئێستا دەست بە دابەشکردنی ئەم ئیکرامیەیە نەکراوە، وەزارەتی دارایی کوردستان لەوبارەیەوە، گوتی ژمارەیان زیاتر لە 12 هەزار خانەنشینە و پلانیان هەیە بەمزووانە لەسەر داهاتی ناوخۆ دەستپێبکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 23 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 25 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش






