شارەوانی سلێمانی: کەسوکاری شەهیدان دەتوانن هەموو جۆرە مامەڵەیەک بە زەوییەکانیان بکەن
- کوردستان
- 26 تەممووز
ئاڤا نیوز
کەسوکاری شەهیدانی بەرگریی و فریاکەوتن لە سلێمانی، لە بەرامبەر وەرگرتنی زەوی نیگەرانن و دەڵێن ئەو زەوییانەی دراوە بە ئێمە، نە فۆڕم نە تاپۆ هیچی نییە، ناتوانین هیچ مامەڵەیەکی پێوە بکەین، بەرێوەبەری ڕاگەیاندنی شارەوانی سلێمانیش دەڵێت، دەتوانن هەموو مامەڵەیەکی پێوە بکەن.
چیرۆکی سەرەکی: ژمارەیەک خانەوادە و کەسوکاری شەهیدانی بەرگریی و فریاکەوتن لە سلێمانی زەوییان پێدراوە لە بەکرەجۆ، بەڵام وەک خۆیان دەڵێن ناتوانن هیچ جۆرە مامەڵەیەک بە زەوییەکان بکەن و وەک ئەوە وایە زەویمان پێنەدرابێت.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەو هاونیشتمانیانە بە ئاڤایان وت، چەندین جار سەردانی شارەوانی و تاپۆی سلێمانیمان کردووە، ڕێنماییمان پێنادەن، تەنیا کۆدێکیان پێداوین، نازانین کۆدەکەش چی لێبکەین.
لێدوانی فەرمی: زەردەشت تۆفیق، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی شارەوانی سلێمانی بە ئاڤای وت، "ئەو زەوییانە لەلایەن ئێمەوە دابینکراوە، دەتوانن مامەڵەی تاپۆکردنی بۆ بکەن. ئەوانەی فۆرمیشیان پێدراوە، دەتوانن مامەڵەی پێوە بکەن، بەڵام هەر زەوییەکی دیکە بێ پرسی شارەوانی دابەش کرابێت، هیچ جۆرە مامەڵەیەک نایگرێتەوە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 56 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- فۆتۆستۆری
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
17 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- جیهان
- 56 خولەک لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت





