
لیستی مووچەی مانگی پێنج
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان، سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی مووچەی مانگی حەوتە و داوای (تەسویە)ـی مووچەی مانگی حەوتی لە یەکە ژمێریارییەکان کردووە.
وێنە گەورەکە: دوای دابەشکردنی مووچەی مانگی پێنج، وەزارەتی دارایی ئامادەکاری بۆ ڕادەستکردنی 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتی مانگی شەش و ڕادەستکردنی لیستی مووچەی مانگی حەوت دەکات.
لێدوانی فەرمی: سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بە ئاڤای گوت، "ئامادەکردنی لیستی مووجەی مانگی حەوت لە قۆناغی کۆتاییدایە، ئەمڕۆ دەبێت تەسویەی مانگی حەوت بگەڕێندرێتەوە و لەماوەی چەند ڕۆژێک لیستەکە ئامادە دەبێت."
زانیاریی زیاتر: ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەیە، دەرەنجامی دوایین کۆبوونەوەی شاندی تەکنیکی لە بەغدا و ڕادەستکردنی داهاتی نانەوتی مانگی شەش گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.
باکگراوند: ڕۆژی پێنجشەممە 24ـی 7ـی 2025 و دوای 83 ڕۆژ، بەغدا پارەی مووچەی مانگی پێنجی مووچەخۆرانی خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان کە بڕەکەی نزیکەی 974 ملیار دینار بوو، وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان دواتر ڕایگەیاند، لە سێ ڕۆژدا مووچەی سەرجەم دەستە و وەزارەتەکان دابەش دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای چەندین ساڵ هەولێر هاوینی بەبێ کێشەی ئاو و کارەبا بەڕێکرد
- ژینگە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەشناسی: ئەمڕۆ و سبەی پلەکانی گەرما چەند پلەیەک نزم دەبنەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
دوای چەندین ساڵ هەولێر هاوینی بەبێ کێشەی ئاو و کارەبا بەڕێکرد
1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیارێک لەبەرژەوەندی قوتابییە دووانەکان دەردەکات
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و شی کێشەی تیکتۆک چارەسەر دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق ماڵئاوایی لە مامەڵە کاغەزییەکان دەکات و دەچێتە سەردەمی واژۆی ئەلیکترۆنییەوە
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل سیستمێکی بەرگریی ئاسمانیی لەیزەری تاقیدەکاتەوە
5 کاتژمێر لەمەوپێش