ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران بارزانی ڕایدەگەیێنێت، سبەی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیارێک لە بەرژەوەندیی خەڵک دەدەن.
وێنە گەورەکە: سبەی چوارشەممە کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەنجوومەنی وەزیرانە و تاوتوێکردنی پرسی مووچە و دابەشکردنی و چارەسەرکردنی کێشەکان لەگەڵ بەغدا لە تەوەرە سەرەکییەکان دەبن.
چیرۆکی سەرەکی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئێوارەی ئەمڕۆ لە مزگەوتێکی شاری هەولێر لەگەڵ ژمارەیەک کەسایەتی و هاونیشتمانی بەشداری لە ڕێوڕەسمێکی بەربانگکردنەوە کرد، گوتارێکی لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستان پێشکەش کرد و سوپاسی خۆڕاگری خەڵکی کرد.
لێدوانی فەرمی: سەرۆکوەزیران بارزانی لە گوتارەکەیدا داوای لە حیزب و لایەنەکان کرد "واز لە بەرژەوەندیی شەخسی و حیزبی خۆیان بهێنن" و هەوڵی یەکڕیزی بدەن لەپێناو دابینکردنی ماف و بەرژەوەندییەکانی خەڵک..
بابەتی ستراتیژی: سەرۆکوەزیران بارزانی باسی لەوە کرد "بەرەیەک دروست بووە دەیانەوێت هەموو کێشە و قەزیەی گەلی کوردستان بکەن بە مووچە، دڵنیام زۆربەی خەڵک لەگەڵ ئەم بۆچوونە نییە، ئێمە کێشەی نەتەوە و ناسنامە و خاکمان هەیە، دەمانەوێت ڕێز لە خوێنی شەهیدان و خەبات و پاراستنی ئەم ئەزموونە بگرین".
لەلایەکی دیکەوە: لە کۆتایی قسەکانیدا سەرۆکوەزیران بارزانی پەیامێکی ناڕاستەوخۆی بۆ لایەنە سیاسییەکان نارد و گوتی: "هەمیشە لە وەختی خۆشیدا هاوڕێمان زۆرە، بەڵام لە ناخۆشی و تەنگانەدا خۆمان زۆر تەنیا دەبینین، سبەی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران بڕیارێک لە بەرژەوەندیی خەڵک دەدەین و دڵنیام هەمووان دەبنە هاوبەشی ئەو بڕیارە".

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
بەهۆی داخستنی حکومەتەوە بە دەیان گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا دواخراون
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لەمەودوا هەموو مانگێک مووچەی کرێکارانی خانەنشین دابەش دەکرێت
- ژینگە
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: بارانی بەخوڕ دەبارێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

جۆرجیا مێلۆنی پێشوازییەکی گەرمی لە سەرۆکی فەڵەستین کرد
12 کاتژمێر لەمەوپێش

توێژینەوەیەکی نوێ: 75 خولەک وەرزشکردن لە هەفتەیەکدا مەترسی مردنی پێشوەخت کەمدەکاتەوە
13 کاتژمێر لەمەوپێش

تەیلەر سویفت بەردەوامە لە شکاندنی ڕیکۆردەکان
13 کاتژمێر لەمەوپێش

خانمی یەکەمی ئەمریکا بە نیشتمانپەروەری ساڵ دەستنیشانکرا
15 کاتژمێر لەمەوپێش

بەرزەپردی دەروازەی سۆران سیمایەکی جوانی بەناوچەکە بەخشیوە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاڤای خەڵک؛ گوندی سوسێی خۆشناوەتی لە ناحیەی شۆڕش گرفتی ڕێگاوبانی هەیە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
تۆمەتبارێک کە لە بەغدا دزی کردووە لە هەولێر دەستگیر دەکرێت





