لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق: هەرێمی كوردستان لە ساڵێكدا 9 تریلیۆن دینار ڕادەستی بەغدا دەكات
- بزنس
- 28 تەممووز

دراوی عێراقی. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق ئاشكرای دەكات، بەپێی ئەو ڕێككەوتنە نوێیەی لەنێوان هەولێر و بەغدا كراوە، هەرێمی كوردستان ساڵانە لەبەرامبەر دابینكردنی مووچەی فەرمانبەرانی، بڕی 9 تریلیۆن دینار ڕادەستی وەزارەتی دارایی عێراق دەكات.
چیرۆکی سەرەکی: بەپێی دوایین ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا، لە بەرامبرناردنی مووچەی مانگانەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، هەولێر دەبێت ڕۆژانە 230 هەزار بەرمیل نەوت لەڕێگەی کۆمپانیای سۆمۆ هەناردە بکات، هاوکات مانگانە 120 ملیار دینار داهاتی نانەوتیش ڕادەستی بەغدا دەکات.
لێدوانی فەرمی: موعین كازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكی بۆ میدیا عێراقییەكان ئاماژەی بەوە كردووە، سەرەڕای كورتهێنانی بودجە و دابەزینی نرخی نەوت بۆ خوار ئەو نرخەی كە لە بودجەی گشتیی سێ ساڵیدا خەملێندراوە، حكومەتی فیدراڵ ئەركی دارایی خۆی بەرامبەر مووچەخۆران جێبەجێ كردووە و مانگانە مووچەی چوار ملیۆن و 200 هەزار فەرمانبەر، سێ ملیۆن خانەنشین، دوو ملیۆن و 140 هەزار كەس لە تۆڕی چاودێریی كۆمەڵایەتی دابین دەكات.
زانیاریی زیاتر: ئەو پەرلەمانتارە ئاشكراشیكردووە، حكومەت داهاتی خۆی لە هەناردەكردنی بڕی سێ ملیۆن و 400 هەزار بەرمیلی ڕۆژانە، دەستدەكەوێت، هاوكات بڕێك داهاتی لە سەرچاوەكانی دیكەی هاوشێوەی: هێڵەكانی پەیوەندیكردن و گواستنەوە، دەستەی باج، دەستەی دەروازە سنوورییەكان، باج و ڕسوماتی وەزارەت و كۆمپانیا قازانج ویستەكان، دەستدەكەوێت، تەنها لە داهاتی نەوت دەتوانێت ئەمساڵ 140 تریلیۆن دینار دەستەبەربكات، ئەو بڕەش 10 تریلیۆن دیناری كەمترە لە تەرخانی بودجەی فیدڕاڵی بۆ ساڵی 2025.
بابەتە ستراتیژییەكە: سەبارەت بە داهاتەكانی هەرێمی كوردستانیش، كازمی باسی لەوە كردووە، بەپێی ڕێككەوتنە نوێیەكەی نێوان هەولێر و بەغدا، هەرێمی كوردستان ساڵانە 9 تریلیۆن دیناری لە هەناردەكردنی نەوتی هەرێم و داهاتە نانەوتییەكان دەستدەكەوێت و ڕادەستی خەزێنەی گشتیی فیدراڵی دەكرێت، بۆ ئەمەش چوار لیژنەی هونەریی كردەیی لەنێوانیان پێكهێنراوە بۆ بەدواداچوون و وردبینیكردنی خەرجی و داهاتەكانی هەرێمی كوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 19 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 39 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 50 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا: حەماس ئامادەیە چەکەکانی ڕادەستی هێزە نێودەوڵەتییەکان بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
20 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش






