
بۆکان جاف و ئاڵای کوردستان و ئاڵای تاجیکستان
ئاڤا نیوز
بۆکان جاف داوا لە خەڵکی کوردستان دەکات لە دانانی ئیمۆجی ئاڵای تاجیکستان ساردنەبنەوە و لە کۆتاییدا گۆڕانکاری گەورە دەبینن. پەیامێکیش ئاراستەی ڕێکخراوەکان و کەسایەتییە بەناوبانگەکان دەکات ئەوانیش لە هەڵمەتەکەدا بەشداربن.
وێنە گەورەکە: بۆکان جاف، دامەزرێنەری کۆمەڵەی گووگڵ کراودسۆرس، هەفتەیەکە هەڵمەتێکی بۆ زیادکردنی ئیمۆجی ئاڵای کوردستان بۆ کیبۆرد دەستپێکردووە، هەرچەندە لەلایەن هەزاران کەسەوە پێشوازییەکی گەرمی لێکرا، بەڵام ڕووبەڕووی ڕەخنەیەکی زۆریش بووەتەوە و هەوڵەکە بە بێئەنجام لەقەڵەم دەدرێت.
چیرۆکی سەرەکی: 21ی ئەم مانگە بۆکان جاف لە پەیامێکدا داوای لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کرد بۆ ماوەی مانگێک بەچڕی بە پۆست و کۆمێنت کار لەسەر دانانی ئاڵای تاجیکستان بکەن کە شێواز و ڕەنگەکانی زۆر نزیکە لە ئاڵای کوردستانەوە، بەو ئامانجەی بۆ بەڕێوەبەرانی یونیکۆد بسەلمێنرێت کە خواستێکی زۆر بۆ دانانی ئیمۆجی ئاڵای کوردستان هەیە.
لێدوانی فەرمی: بۆکان جاف لە لێدوانێکدا بۆ ئاڤا نیوز پێشوازی گەرمی لە هەڵمەتەکە بە گرنگ وەسف کرد و گوتی: ئەگەر خەڵک ساردنەبێتەوە لە کۆتاییدا گۆڕانکاری گەورە ڕوودەدات، ئەنجامەکەی پەیوەستە بە خواستی خەڵکەوە، بۆیە مانگێکی پڕ بەرپرسیارێتییە بۆ هەموو گەلی کورد بێ جیاوازی.
لەلایەکی دیکەوە: بۆکان جاف لەڕێگەی ئاڤا نیوزەوە بانگەوازی بۆ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و کەسایەتییە دیار و بەنێوبانگەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کرد بەشداریی لە هەڵمەتەکەدا بکەن، ئەوانیش لای خۆیانەوە خەڵک هانبدەن و هیچ نەبێت بە پۆستێک بڵێن: بەڵێ بۆ ئیمۆجی ئاڵای کوردستان. جەختیشی کردەوە کە ئەم بابەتە زۆر لەوە گەورەترە بیری لێدەکرێتەوە و لێکدانەوەی بۆ دەکرێت.
هۆکارە زانراوەکان: بۆکان جاف گرنگی دانانی ئاڵای تاجیکستانی بۆ سێ هۆکار گەڕاندەوە:
یەکەم: بەهۆی ئەوەی ئیمۆجی ئاڵای کوردستان نییە، پێویستە ئاڵایەکی هاوشێوە لەلایەن خەڵکەوە بەکاربهێنرێت، بەو ئامانجەی بۆ ماوەی مانگێک داتا وەربگرین کە چەند کەس بەکاریهێناوە؟ ئایا خەڵک ئارەزووی دەکات یان نا؟
دووەم: وەک تاقیکردنەوە لەسەر ئیمۆجی ئاڵای تاجیکستان ڕێککەوتن لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار کراوە، چونکە زۆر لە ئاڵای کوردستان دەچێت، لە سەرەوە چاوی زۆر لەسەرە و چاودێری دەکرێت.
سێیەم: دانانی ئاڵای تاجیکستان دەبێتە بەڵگە لەسەر ئەوەی کە بڵێین نەتەوەیەک هەیە ئیمۆجی وڵاتیێکی دیکە بەکاردەهێنێت بەهۆی نەبوونی ئیمۆجی ئاڵای خۆی.
چی لەبارەوە دەگوترێت: هیوا ئەفەندی، سەرۆکی فەرمانگەی تەکنەلۆژیای زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا ئاشکرای کردووە کە دوو ساڵ لەمەوبەر بەدواداچوونی قووڵیان بۆ ئەم بابەتە کردووە ئایا دەکرێت یان نا؟ ئەو دەڵێت: ئێستا ئاسۆیەکی دڵخۆشکەر نییە، بەڵام مەرج نییە وابمێنێتەوە، پێویستە بەردەوام چاومان کراوەبێت و دەرفەتەکان بقۆزینەوە. جەختیش دەکاتەوە وەکو لایەنی پەیوەندیدار ئەرکی خۆیان بەجێگەیاندووە و بەردەوامیش تیمە تایبەتەکانیان چاویان لەسەر دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆمپانیای یونیکۆد مەرجێکی بۆ زیادکردنی ئاڵای هەرێمەکان داناوە، کە بریتییە لە ڕازیبوونی حکومەتی ناوەند، بەم پێیە دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە حکومەتی عێراق بکات ڕەزامەندی بدات لەسەر ئەوەی کۆدی ژمارە دووی بۆ دروست بکرێت، ئەم بابەتەش لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان قسەی زۆری لەسەر کراوە، لەمبارەیەوە بۆکان جاف گوتی: هیچ زانیارییەکم لەسەر ئەم بابەتە نییە، ISO کۆدی بۆ هەرێمی کوردستان داناوە، تەنها یونیکۆد ماوە بڕیار بدات وا کاری لەسەر دەکەین.
بۆچی گرنگە: بە سەرگرتنی هەوڵەکەی بۆکان جاف، هەرێمی کوردستان هاوشێوەی وڵاتان و چەند هەرێمێکی دەگمەن دەبێتە خاوەن ئیمۆجی ئاڵای تایبەت بە خۆی، لەکاتێکدا کۆمپانیای یونیکۆد تاوەکو ئێستا داواکاریی زیاتر لە 40 هەرێمی ڕەتکردووەتەوە.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 2 خولەک لەمەوپێش
نێردەی ترەمپ: پێشکەوتنی گەورە بۆ غەززە لە ئارادایە
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
ئەحمەد شەرع: سووریا بووەتە دەرفەتێک بۆ ئاشتی و خۆشگوزەرانی ناوچەکە
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و شەرع لە نیویۆرک چاویان بە یەکتری کەوت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی بەغدا عەقید ڕوکنێکی ساختەکار بە دەیان بوتڵ خواردنەوەی کحولییەوە دەستگیر دەکات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
کچە ژینگە دۆستێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان خەڵاتێکی ژینگەیی پێ بەخشرا
11 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر مردنی هاووڵاتیەک کێشە بۆ خاوەن زیاتر لە هەزار ئۆتۆمبێل دروست دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
کارکردن لە جووتسایدی دێگەڵە - کۆیە بەردەوامە
23 ئەیلوول
كاسبكارێک له ماڵهوه خواردهمهنى دروست دهكات و له پیشهسازیی باكووری ههولێر دهیفرۆشێت
23 ئەیلوول
- ڕاپۆرت
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕشتنی خوێن لەناو خێزاندا؛ چی دەربارەی تاوانە ڕەشەکان لە عێراقدا دەزانیت؟