
ئاڤا دیجیتاڵ
سەرۆكی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەكانی توركیا دەڵێت "هەڵبژاردنەكان لەكاتی خۆیدا دەكرێن لە سەرجەم شارو ناوچەكانی توركیا بەو ناوچانەشەوە كە بوومەلەرزەكە ڕوویدا".
چیرۆكە سەرەكییەكە: بڕیارە 31ی ئاداری ئەمساڵ هەڵبژاردنی شارەوانیەكانی توركیا بكرێت، ئامادەكاریی تەواوەتی كراوە، رەخنە لە بەرپرسانی باڵا دەگیرا، كە ناتوانن لەكاتی خۆیدا هەڵبژاردنەكان بكەن، ئەمڕۆ سەرۆكی دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردنەكان دڵنیاییدا كە هەڵبژاردنەكان لەكاتی خۆیاندا دەكرێن.
لێدوانی فەرمی: ئەحمەد یەنەر، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای هەڵبژاردنەكانی توركیایە، دەڵێت "زۆر دڵنیایی دەدەینە هەموو لایەنەكان هەڵبژاردن لە كاتی خۆیدا دەكرێت بەبێ ئەوەی دوابكەوێت و گۆڕانكاری لە هیچ شتێكدا بكرێت.
" ناوی مردوو ناوی دووبارە سەرجەمیان لە هەڵبژاردنەكاندا لابراون و لیستی هەڵبژاردنەكان بەتەواوەتی پاككراونەتەو" سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای هەڵبژاردنەكانی توركیا وادەڵێت.
باكگراوند: هەر چوار ساڵ جارێك هەڵبژاردنی شارەوانییەكان لە توركیا دەكرێت، ئەمساڵ زیاتر لە 50 ملیۆن هاووڵاتی توركیا مافی دەنگدانیان هەیە لەسەرجەم پارێزگاكانی ئەو وڵاتە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 24 خولەک لەمەوپێش
شاندی ئەمریکا و حەماس کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
سووننەکان بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی نوێ کەوتنە خۆ
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی نەوتی سپی لە سنووری پارێزگای دهۆک خێراتر دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

سلێمانی ئەو شارەی بزاوتی ڕۆشنبیری و پێگەیاندنی هونەری تێدا نەکوژاوەتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەمریکا کۆتایی بە سککەی یەک سەنتی هێنا
12 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ ژن و پیاوێک لە هەورامان پێکەوە کەلانە دروست دەکەن
14 کاتژمێر لەمەوپێش

ئەو ژنە کاندیدەی داوای لە هاندەرانی بەرشەلۆنا کرد دەنگی پێ نەدەن، دەرنەچوو
13 تشرینی دووەم

بەوێنە؛ کارکردن لە جووتسایدی هەولێر-کۆیە بەردەوامە
13 تشرینی دووەم
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 24 خولەک لەمەوپێش
شاندی ئەمریکا و حەماس کۆدەبنەوە
- هەواڵ
- 43 خولەک لەمەوپێش
سووننەکان بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی نوێ کەوتنە خۆ
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی نەوتی سپی لە سنووری پارێزگای دهۆک خێراتر دەکرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسێک لە سوید ژمارەیەک کەس دەکوژێت





