نرخی بەرمیلێک نەوت گەیشتە 72 دۆلار
ئاڤا نیوز
دوای هەڕەشەکەی سەرۆکی ئەمریکا لە ڕووسیا، ئەمڕۆ نرخی نەوت 3.5% بەرزبووەوە و گەیشتە 72 دۆلار و 56 سەنت، ئەوەش بەرزترین نرخی نەوتە لە شەش هەفتەی ڕابردوودا.
بۆچی گرنگە: بەرزبوونەوەی نرخی نەوت کاریگەری ئەرێنی لەسەر بودجەی عێراق دەبێت، چونکە عێراق مانگانە پێویستی بە زیاتر لە 8 ترلیۆن دینارە بۆ دابینکردنی مووچەی فەرمانبەرانی، دابەزینی نرخی نەوتیش بۆ خوار 70 دۆلار، مەترسی بۆ عێراق دروست دەکات و ڕووبەڕووی کێشەی دارایی دەکاتەوە.
ژمارەکان وادەڵێن: بەگوێرەی بۆرسەی بازارەکانی نەوت، ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی بەرمیلێک نەوت لە بازارەکانی جیهاندا بە 72 دۆلار و 56 سەنتە، نرخی بەرمیلێک نەوتی تێکساسیش بە 69 دۆلار و 20 سەنتە.
هۆکارە زانراوەکان: ڕۆژی سێشەممە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هەڕەشەی لە ڕووسیا کرد کە ئەگەر لە ماوەی 10 ڕۆژدا ئاگربەست لەگەڵ ئۆکرانیا ڕانەگەیێنێت، سزای ئابووری زیاتر بەسەر ئەو وڵاتەدا دەسەپێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 24 خولەک لەمەوپێش
لوبنان پرۆسەی چەکداماڵینی حیزبوڵڵا خێراتر دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆنفرانسی یەکڕیزیی پێکهاتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەڕێوەدەچێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو پرۆژە لە دەربەندیخان جێبەجێ دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
12 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب
- بزنس
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق باسی مووچە دەکرێت
- بزنس
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
داهاتی نانەوتی مانگی حەوت ئامادە دەکرێت