
یەکێک لە کێڵگە پەلەوەرییەکان
ئاڤا نیوز
بەهۆی کەمی بەرهەمهێنان و خستنەڕووی لە بازاڕەکان، نرخی مریشک ئێستا لە بازارەکانی هەرێمی کوردستان بەرزە، بەڵام پێشبینی دەکرێت لە چەند ڕۆژی دیکە خستنەڕوو زیاد بکرێت و نرخەکەی هەرزان ببێت.
وێنە گەورەکە: بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما و بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ند جۆرێك نه‌خۆشی له‌ناو كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كاندا، بەرهەمهێنان و خستەڕووی مریشک کەمی کردووە، بەوهۆیەوە زیانی زۆر به‌ر خاوه‌نی كێڵگە پەلەوەرییەکان كه‌وتووە و كه‌متر جوچك هەڵدەهێنن ناو كێلگه په‌له‌وه‌رییه‌كانیان، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنان و گرانبوونی نرخه‌كه‌ی، بەڵام پێشبینی دەکرێت تاوه‌كو 10 ڕۆژی دیكه نرخی مریشك به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زێت.
لێدوانی فەرمی: فیراس سدیق، بەڕێوەبەری سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتووکاڵی هەرێمی کوردستان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، ئێستا نرخی مریشک لە بازارەکانی هەرێمی کوردستان بەرزبووەتەوە، هۆكاری به‌رزبوونه‌وه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌ند جۆرێك نه‌خۆشی له ناو كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كاندا، کە له وه‌رزی گه‌رمادا زیاتر سەرهەڵدەدەن، خستەڕوو کەمی کرد، هاوکات دابەشکردنی مووچەش کاریگەری هەبووە کە خەڵک خواستی زیاتر لەسەر کڕینی گۆشتی مریشک هەبووە، بەڵام پێشبینی ده‌كه‌ین نرخی مریشك لە چەند ڕۆژێکی دیکە دابه‌زێت، چونكه خاوه‌ن كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان جوچكێكی زۆریان كردووەتە هۆڵه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی مریشك و ئێستا لهپێگهیشتندان، دوای پێگەیشتن دەخرێتە بازاڕەوە.
زانیاریی زیاتر: به‌پێی كێشی مریشك نرخه‌كه‌شی ده‌گۆڕێت، بۆ نموونه هه‌تا كێشی مریشكه‌كه كه‌متر بێت نرخه‌كه‌شی كه‌متر ده‌بێت، ئێستا نرخی یه‌ك كیلۆ مریشك له كێڵگه په‌له‌وه‌رییه‌كان له‌نێوان سێ هه‌زار بۆ سێ هه‌زار و 400 دیناردایه، دواتریش له‌ڕێگای فرۆشیارانەوە 100 دینار بۆ 200 دیناری وه‌ك قازانج ده‌خرێته سه‌ر تا ده‌گاته ده‌ستی دووکاندارانی مریشک و ئه‌وانیش بڕێكی دیكه پاره‌ی ده‌خه‌نه سه‌ر و ده‌یگه‌یه‌ننه ده‌ستی هاووڵاتیان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەزار و 965 پرۆژەی کێڵگەی پەلەوەری مریشک لە هەرێمی کوردستان هەیە، هاوکات توانای بەرهەمهێنان 280 هەزار تۆنە لە ساڵێکدا، پێداویستی هەرێمی کوردستان ساڵانە 150 هەزار تۆنە، بەهۆی ڕێگرییەکان لە بازگەکانی عێراق بە ئاستەم دەتوانرێت مریشک هاوردەی خوارووی عێراق بکرێت.
ئەمەش بزانە: لە ماوەی پێنج ساڵی ڕابردوو بەرهەمهێنانی مریشک لە 135 هەزار تۆنەوە بۆ 280 هەزار تۆن ساڵانە زیادی کردووە، ئەمەش بەهۆی گرنگیپێدانی کابینەی نۆیەم لە چوارچێوەی زیادکردنی بەرهەمە ناوخۆییەکان.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






