عەبادی داوا دەکات گرفت بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان دروست نەکرێت
- بزنس
- 31 تەممووز

گفتوگۆی حەیدەر عەبادی لەگەڵ ڕۆژنامەنووسان و چاودێران
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق دەڵێت، پێویست دەکات بەغدا و هەولێر پابەندی ڕێککەوتنە داراییەکەی نێوانیان بن تا گرفت بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان دروست نەبێت.
وێنە گەورەکە: 17ـی ئەم مانگە هەولێر و بەغدا لەبارەی چارەسەری کێشە داراییەکان گەیشتنە ڕێککەوتن، بەگوێرەی ڕێککەوتنەکەش لەبەرامبەر ناردنی مووچەی مانگانەی فەرمانبەرانی کوردستان، هەولێر ڕۆژانە 230 هەزار بەرمیل نەوت و مانگانەش 120 ملیار دیناری داهاتی ناوخۆ ڕادەستی بەغدا دەکات.
لێدوانی فەرمی: حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ بەشێک لە چاودێر و ڕۆژنامەنووسان ئاماژەی بەوەکرد، ئەگەر قەیرانی مووچەی فەرمانبەران بەشێوەیەکی بنەڕەتی چارەسەر نەکرێت بە بەردەوامی کێشەی مووچە سەرهەڵدەداتەوە، چارەسەر بۆ ئەو بابەتە پابەندبوونی هەردوو حکومەتی عێراق و حکومەتی کوردستانە بە ڕێککەوتنەکەی نێوانیان.
"گومان لە پاک و بێگەردی هەڵبژاردن هەیە"
عەبادی کە بایکۆتی هەڵبژاردنەکەی تشرینی دووەمی ئەمساڵی کردووە، گومانی لە پاک و بێگەردی هەڵبژاردنەکە هەیە و دەڵێت، هەرچەندە هەڵبژاردنەکە دواناخرێت و لەکاتی خۆیدا دەکرێت، بەڵام دەکرێت یاری بە بەشێک لە ئامادەکاریی و دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکە بکرێت، ئاشکراشی دەکات کە ڕەوتی سەدر لە کۆتا ساتەکاندا پرسیاری گریمانەی خۆتۆمارکردنی بۆ هەڵبژاردن لە کۆمیسیۆن کردووە، بەڵام ئەو کاتە وادەی خۆتۆمارکردن کۆتاییهاتبوو.
"88%ـی خاکی عێراق دەبێتە بیابان"
سەبارەت بە دۆسیەی ئاویش عەبادی باوەڕی وایە مەترسی کەمئاوی لە عێراق نییە، بەڵام پێویستە بەهەدەردانی کۆنتڕۆڵ بکرێت، ئاشکراشی دەکات کە بەگوێرەی توێژینەوە نێودەوڵەتییەکان و بەهۆکاری گۆڕانی کەشوهەوا و بەنداوەکانی وڵاتانی دراوسێ، لە دوو دەیەی داهاتوودا 88%ـی خاکی عێراق دەبێتە بیابان.
"گەورەترین مەترسی ئەمنی لەبەرەی سووریاوەیە"
سەرۆکوەزیرانی پێشووتری عێراق باوەڕی وایە مەترسی گەورەی ئەمنیی لەسەر وڵاتەکە، گریمانەی سەرهەڵدانەوەی شەڕ نییە لەنێوان ئێران و ئیسرائیل، بەڵکو بەرەی سووریا مەترسیدارترینە، ئەویش بەهۆی مەترسییەکان لەبارەی گەڕانەوەی تیرۆر بۆ عێراق لەو بەرەیەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 14 خولەک لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی سووریا لە واشنتن دوای 11 ساڵ دەکرێتەوە
- جیهان
- 34 خولەک لەمەوپێش
پۆرتوگال دان بە سەربەخۆیی فەڵەستیندا دەنێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەورە و بچووکی پێنجوێن سەرقاڵی کۆکردنەوەی گوێزن
4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەرمینیا بۆ ڕازیکردنی تورکیا وێنەی شاخی ئارارات لەسەر مۆری پاسپۆرت لادەبات
20 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای چەندین ساڵ هەولێر هاوینی بەبێ کێشەی ئاو و کارەبا بەڕێکرد
23 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیارێک لەبەرژەوەندی قوتابییە دووانەکان دەردەکات
19 ئەیلوول
ترەمپ و شی کێشەی تیکتۆک چارەسەر دەکەن
19 ئەیلوول
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: لە هەوڵەکانمان بەردەوام دەبین ڕێککەوتنی شنگال جێبەجێ بکرێت
- بزنس
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
لە 48 کاتژمێری داهاتوودا ڕێککەوتنی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان واژۆ دەکرێت