
دیمەنی پسوولەی نوێی خۆراک
ئاڤا نیوز
دوای مانگێك لە درێژكردنەوەی، ئەمڕۆ كۆتا ڕۆژی پرۆسەی بەدیجیتاڵکردنی پسوولەی خۆراكی هاووڵاتیانە و سبەی كۆتایی دێت، تاوەكوو ئێستا بڕیار لەبارەی درێژكردنەوەی وادەكەی نەدراوە.
وێنە گەورەکە: چەند مانگێکە پرۆسەی بە ئەلیكترۆنیكردنی پسوولەی خۆراك لە عێراق دەستی پێكردووە و سەرەتاش لە پارێزگای واست 100% كارەكانی تەواو بوون، لە هەرێمی كوردستانیش پرۆسەكە لە 2025-06-05، لە پارێزگای هەڵەبجە دەستیپێكرد.
لێدوانی فەرمی: سیامەند قادر نانەكەلی، بەڕێوەبەری پسوولەی خۆراكی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند: ئەمڕۆ دوا وادەیە بۆ ئەو كەسانەی كە تاوەكوو ئێستا پسوولەی خۆراكیان نەكردووەتە دیجیتاڵی و خۆیان تۆمار نەكردووە، سبەی پرۆسەكە كۆتایی دێت، هەرچەندە وەك هەرێمی كوردستان داوامان كردووە وادەكە درێژ بكرێتەوە بۆ ئەوەی ژمارەیەكی زیاتر لە هاووڵاتیان لە پرۆسەكە بەشدار بن، بەڵام تاوەكوو ئێستا بڕیار لەبارەی درێژكردنەوەی وادەكە نەدراوە و سبەی دیار دەبێت كە جارێكی دیكە درێژ دەكرێتەوە یان نا.
زانیاریی زیاتر: لە هەرێمی كوردستان سەرەتا تەنیا مانگێك بۆ پرۆسەكە دیاركرابوو 2025-07-05، دوا وادە بوو ،بەڵام ڕێژەی بەشداریكدرن زۆر بەرز نەبوو بۆیە ماوەكە درێژكرایەوە.
زانیاریی تایبەت: ئاڤا میدیا ڕێژەی بەشداریكردنی دانیشتووانی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانی لە پرۆسەكە دەستكەوتووە، وەك دەردەكەوێت تاوەكوو ئێستا 78%ـی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان، كە مەبەست لێی ئەو كەسانەن كە پسوولەی خۆراكیان هەیە لە پرۆسەكە بەشدار بوونە، ڕێژەكە بەم شێوەیەی خوارەوەیە:-
هەڵەبجە: لە كۆی 114 هەزار و 987 كەس كە پسوولەی خۆراكیان هەیە، 97 هەزار و 997 كەس بەشدار بوونە، ڕێژەی بەشداریكردن 85%
هەولێر: لە كۆی ملیۆنێك و 984 هەزار و 290 كەس، ملیۆنێك و 603 هەزار و 485 كەس لە پرۆسەكە بەشدار بوونە و ڕێژەی بەشداریكردن 81%
سلێمانی: لە كۆی ملیۆنێك و 969 هەزار و 751 كەس، ملیۆنێك و 536 هەزار و 833 كەس بەشدار بوونە، ڕێژەی بەشداریكردن 78%
دهۆك: لە كۆی ملیۆنێك و 316 هەزار و 792 كەس، 948 هەزار و 809 كەس بەشدار بوونە، ڕێژەی بەشداریكردن 72%
كۆی گشتی لە هەرێمی كوردستان: لە كۆی پێنج ملیۆن و 385 هەزار و 820 كەس كە پسوولەی خۆراكیان هەیە، چوار ملیۆن و 187 هەزار و 124 كەس پسوولەكانیان كردووەتە دیجیتاڵی، 78%ـی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان، ئەوانەی كە پسوولەی خۆراكیان هەیە تاوەكوو ئێستا لە پرۆسەكە بەشدار بوونە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەپڵیكەیشتنی پسوولەی خۆراك، لە دەرەوەی عێراق كار ناكات و هیچ كەسێك ناتوانێت خۆی تۆمار بكات، چونكە پەیوەست كراوە بە جی پی ئێسەوە، هەر كەسێكیش لە پرۆسەكەی بەشداریی نەكات لە بەشەخۆراكی مانگانە بێبەش دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
زەکەریا عەبدوڵڵا: تەندروستیم باشە و هیچ کێشەیەکم نییە
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: خۆشحاڵم بەوەی ژاپۆن متمانەی بە کوردستان هەیە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەری بازرگانیی خۆراکی هەولێر هۆشداری بە بریکارانی خۆراک دەدات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
گەورە و بچووکی پێنجوێن سەرقاڵی کۆکردنەوەی گوێزن
7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەرمینیا بۆ ڕازیکردنی تورکیا وێنەی شاخی ئارارات لەسەر مۆری پاسپۆرت لادەبات
23 کاتژمێر لەمەوپێش
دوای چەندین ساڵ هەولێر هاوینی بەبێ کێشەی ئاو و کارەبا بەڕێکرد
19 ئەیلوول
وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیارێک لەبەرژەوەندی قوتابییە دووانەکان دەردەکات
19 ئەیلوول
ترەمپ و شی کێشەی تیکتۆک چارەسەر دەکەن
19 ئەیلوول
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
زەکەریا عەبدوڵڵا: تەندروستیم باشە و هیچ کێشەیەکم نییە
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
مەسرور بارزانی: خۆشحاڵم بەوەی ژاپۆن متمانەی بە کوردستان هەیە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڕێوەبەری بازرگانیی خۆراکی هەولێر هۆشداری بە بریکارانی خۆراک دەدات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی لقی کۆمپانیای تۆیۆتا لە دهۆک کردەوە