
ئاڤا نیوز
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئاشکرای کردووە، قاچاخچییهكی كورد سهدان ملیۆن بهرمیل نهوتى ئێرانی بە ناوی نەوتی عێراقەوە فرۆشتووە. بەو هۆیەوە عێراق تووشی کێشە بووە و ڕۆژانە ملیۆنان دۆلار زەرەر دەکات.
چیرۆکی سەرەکی: سەرەتای ئەم مانگە ئاڤا میدیا بڵاوی کردەوە، ئەمریکا بازرگانێکی کوردی بەتۆمەتی فرۆشتنی نەوتی ئێران بە قاچاخ لە بەندەرەکانی بەسرە سزا داوە، عێراقیش بەو هۆکارە تووشی کێشە بووە و ناتوانێت لە یەکێک لە سەکۆ گرنگەکان نەوت بفرۆشێت و ڕۆژانە ملیۆنان دۆلار زەرەر دەکات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بازرگانەکە ناوی سەلیم ئەحمەد سەعیدە و بە ئومێد ناسراوە، کوردە و خەڵکی سنووری سلێمانییە. تۆمەتبار کراوە بەوەی کە بە بەڵگەنامەی تەزویر نەوتی ئێرانی بە ناوی نەوتی عێراق فرۆشتووە و بەم هۆیەوە ئەمریکا لەگەڵ 11 کەسی دیکە خستوویەتییە لیستی ڕەشەوە.
سەلیم ئەحمەد زیاتر بناسە
نووسینگەی کۆنترۆڵکردنی سەروەت و سامانی بیانی سەر بە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا زانیاری نوێی لەبارەی ئەم بازرگانە ئاشكرا کردووە و دەڵێت: سەلیم ئەحمەد خەڵكی ڕانیەیە، تەمەنی 47 ساڵە، خاوەنی پاسپۆرتی بەریتانییە و لە ساڵی 2002 ەوە لەوێ دەژیت. خاوەنی زنجیرە هۆتێلێكە لە بەریتانیا بە بەهای 27 ملیۆن پاوەند کە دەکاتە 36 ملیۆن دۆلار.
ڕێککەوتنەکە بەم شێوەیەیە: وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ئاشکرای کردووە، سەلیم ئەحمەد لەگەڵ ژمارەیەك بەرپرسی عێراق هەماهەنگی هەبووە و بەرتیلی پێداون بۆ ئەوەی یارمەتی بدەن، دەگوترێت لەسەر سنووری عێراق لە بەسرە وێستگەیەكی سووتەمەنی هەبووە و لەوێ كارەكانی كردووە.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا نموونەی هێناوەتەوە و دەڵێت: سەلیم ئەحمەد پەیوەندیی لەگەڵ دوو كەسدا هەبووە و ئەوان یارمەتیدەری بوون لە كارەكە، یەکێکیان ناوی عەبدول جەلیل مەلاحە و ئەوی دیكەش برایەتی، واتا برای عەبدول جەلیل، لەڕێگەی ئەو دوو كەسە لە سووریا نەوتیان بە حیزبوڵڵا و حووسییەکانی یەمەن فرۆشتووە، ئەو دوو برایە ئێستا لە یۆنان دەژین و لەلایەن ئەمریكا بە قاچاخچیی نایاسایی ناسێنراون.
زانیاریی زیاتر: لە لێكۆڵینەوەی دەزگا ئەمریكییەكان دەركەوتووە، ئەم كابرایە لە ڕابردوودا بایی ملیاران دۆلار نەوتی ئێرانی فرۆشتووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






