
دیمەنێک لە فێستیڤاڵەکە. وێنە؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
ئاڤا میدیا دەبێتە سپۆنسەری سەرەکیی یەکەمین فێستیڤاڵی شێفەکان، کە هەر خواردنێک لە فێستیڤاڵەکەدا چیرۆکێکی سەرنجڕاکێشی یەکەم نامەی دایکێک دەگێڕێتەوە کە بۆ مناڵەکەی ناردووە.
چیرۆكی سەرەكی: زیاتر لە 100 شێفی بەتوانا لە پایتەختی ڕۆشنبیریی سلێمانی لەسەر ڕووبەری دوو هەزار مەتر دووجا لە پارکی هەواری شار، ئەزموون و لێهاتوویی خۆیان لە درووستکردنی خواردن نمایش دەكەن، سەردانیکارانیش بە تام و چێژی خواردنە جۆراوجۆرەكان سەرسام دەبن.
لێدوانی فەرمی: ئارام ئەحمەد، سەرپەرشتیاری فێستیڤاڵەکە تایبەت بە ئاڤا میدیای ڕایگەیاند: شێفەکانی فێستیڤاڵەکە لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، عێراق، ئێران، جەزائیر و تورکیا بەشداریان کردووە، جۆرەها خواردنی کوردەواری، دەریایی، رۆژئاوایی و جیهانی لە فێستیڤاڵەکە ئامادە دەکرێن و هەموو خواردنەکانیش تازەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: فێستیڤاڵەكە بۆ ماوەی 9 ڕۆژ بەردەوام دەبێت، ڕۆژانە لە کاتژمێر 5:00ـی ئێوارە بۆ 11:00ـی شەو كراوەیە، جگە لە ئامادەکردنی خواردن، چەندین چالاکی دیکەی نمایشی جلی کوردەواری و کاری دەستی و گۆرانی و میوزیک لەخۆ دەگرێت، ئاڤا میدیاش بە ڕووماڵێکی تایبەت سات بە ساتی فێستیڤاڵەکە دەگوازێتەوە.
ئەوەی پێشبینی دەكرێت: پێشبینی دەکرێت ڕۆژانە 75 هەزار بۆ 100 هەزار کەس سەردانی فێستیڤاڵەکە بکەن، كە جگە لە هاووڵاتیانی خەڵكی سلێمانی، پێشبینی هاتنی ژمارەیەكی زۆری هاونیشتمانیانی شارەكانی دیكەی هەرێمی كوردستان و گەشتیارانی شارەكانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەكرێت.
لەلایەكی دیكەوە: ئەندامێكی کۆمەڵەی یەکبوونی شێفەکانی کوردستان، تایبەت بە ئاڤا ڕایدەگەیەنێت، بەشداربووانی فێستیڤاڵەکە زیاتر گرنگی بە خواردنە کوردەوارییەکان دەدەن و هەر شێفێکیش لەلایان کۆمەڵەی یەکبوونی شێفەکانی کوردستان خاڵی پێ دەدرێت؛ لە كۆتاییدا شێفە براوەكان خەڵات دەكرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 42 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- کولتوور
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
- کولتوور
- 19 کاتژمێر لەمەوپێش
فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
- کولتوور
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
- کولتوور
- 1 تشرینی دووەم
گەورەترین مۆزەخانە لە وڵاتی میسر کرایەوە





