
ساتی واژۆکردنی ڕێککەوتنی ئیبراهیمی لە خولی یەکەمی سەرۆکایەتیی ترەمپ
ئاڤا نیوز
ئیدارەی ترەمپ دەیەوێت ئازەربایجان و وڵاتانی ئاسیا بچنە نێو ڕێککەوتنەکانی ئیبراهیمی، بە گوتەی ترەمپ ''ئامانجی ڕێککەوتنەکە لەسەر پتەوکردنی پەیوەندییەکانە نەوەک ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان''
زانیاریی بەدەستهاتوو: پێنج سەرچاوەی ئاگادار بەبێ ئاشکراکردنی ناوەکانیان بە ڕۆیتەرزیان گوتووە، ''ئیدارەی ترەمپ چالاکانە لەگەڵ ئازەربایجان گفتوگۆ دەکات سەبارەت بە ئەگەری بەشداریکردنی ئازەربایجان و بەشێک لە هاوپەیمانەکانی لە ئاسیای ناوەڕاست لە ڕێککەوتنەکانی ئیبراهیمی، بەو هیوایەی پەیوەندییەکانی ئێستای لەگەڵ ئیسرائیل بەهێزتر بکات''
سەرچاوەکانی ڕۆیتەرز دەشڵێن، ئازەربایجان و هەموو وڵاتانی ئاسیای ناوەڕاست لە ئێستاوە پەیوەندییەکی درێژخایەنیان لەگەڵ ئیسرائیل هەیە، لە ئەگەری فراوانکردنی ڕێککەوتنەکان ئەوا دەبێتە هەنگاوێکی ڕەمزی و پەیوەندییەکانیان لە بوارەکانی وەک هاوکاریی بازرگانی و سەربازی پتەو دەکات.
باکگراوند: ڕێككەوتنی ئیبراهیمی، بریتییە لە كۆمەڵێك ڕێككەوتنی ئاشتی لە نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی بە سەرپەرشتیی ئەمەریكا کە لە ساڵی 2020 لە یەکەم خولی سەرۆکایەتیی ترەمپدا واژۆ کراوە، چوار وڵاتی زۆرینەی موسڵمان ڕێککەوتن لەسەر ئاساییکردنەوەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانیان لەگەڵ ئیسرائیل دوای نێوەندگیریی ئەمریکا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






