
ئۆتۆمبێلی چینی
ئاڤا نیوز
شارەزایەکی ئابووری دەڵێت، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، لەنیوەی یەکەمی ئەمساڵدا هاوردەکردنی ئۆتۆمبێل لە چین، ژاپۆن و کۆریای باشوورەوە 23% زیادی کردووە و لەنیوەی یەکەمی ئەمساڵیشدا 40 هەزار ئۆتۆمبێل ڕاستەوخۆ لەو سێ وڵاتەوە هاوردەکراون، لەو ژمارەیەش 18 هەزار ئۆتۆمبێلیان چینیی بوون.
وێنە گەورەکە: لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق، ئۆتۆمبێلی ژاپۆنی، کۆری و چینیی خواستێکی زۆرییان لەسەرە و بەهۆی هەرزانی نرخەکەشی بەراورد بە ئۆتۆمبێلەکانی دیکە، ماوەیەکە خواست لەسەر ئۆتۆمبێلی چینیی تا دێت زیاتر دەبێت.
لێدوانی فەرمی: مەنار عوبەیدی، سەرۆکی دامەزراوەی عێراقی ئایندە بۆ لێکۆڵینەوەی ئابووری لە شیکارییەکدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا بە بەهای 903 ملیۆن دۆلار، 39 هەزار و 704 ئۆتۆمبێل لە چین، ژاپۆن و کۆریای باشوورەوە هاوردەکراون، لەکاتێکدا لەنیوەی یەکەمی ساڵی ڕابردوو تەنیا 32 هەزار و 500 ئۆتۆمبێل لەو سێ وڵاتە بەشێوەی ڕاستەوخۆ هاوردەکرابوون.
ئەو شارەزایەش دەشڵێت، لەو نزیکەی 40 هەزار ئۆتۆمبێلەی لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا هاوردەکراون، 18 هەزاریان چینین لەکاتێکدا لە نیوەی یەکەمی ساڵی ڕابردوودا تەنیا 10 هەزار و 500 ئۆتۆمبێل هاوردەکرابوون، ئەوەش مانای وایە هاوردەکردنی ئۆتۆمبێلی چینیی بەڕێژەی 75% بەرزبووەتەوە.
وەک مەنار عوبەیدی باسی دەکات تێکڕای نرخی ئۆتۆمبێلێکی چینیی هاوردەکراو بۆ عێراق 13 هەزار و 300 دۆلارە، بەڵام تێکڕای نرخی ئۆتۆمبێلێکی کۆری 26 هەزار و 500 دۆلارە، تێکڕای نرخی ئۆتۆمبێلێکی ژاپۆنی هاوردەکراویش لە عێراق، لە ئۆتۆمبێلی دوو وڵاتەکەی دیکە بەرزترە و دەگاتە 34 هەزار و 500 دۆلار.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 21 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 23 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
13 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
17 کاتژمێر لەمەوپێش






