
ئاڤا دیجیتاڵ
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا حووسییەكانی خستە لیستی تیرۆرەوە و دەڵێت، تاوەکو 30 ڕۆژی دیكە چەندین گەمارۆی گەورە بەسەر ئەوگرووپەدا دەسەپێنێت.
چیرۆكی سەرەكیی: جەیك سولیڤان، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانی ئەمریكا ڕایگەیاند واشنت دووبارە حووسییەكانی یەمەنی خستووەتە لیستی ئەو ڕێكخراوانەی لەجیهاندا بە تیرۆریست ناسێندراون.
لێدوانی فەرمیی: جەیك سولیڤان ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتیمانیی ئەمریكا ڕایگەیاند"خستنە لیستی تیرۆری حووسییەكان بۆ ماوەی 30 ڕۆژە و ئەگەر هێرشەكانیان لەو ماوەیەدا كەم بكەنەوە لە دەریای سوور ئەوا ئەمریكا بیر لەوە دەكاتەوە حووسییەكان لەو لیستە دەربكات".
لەلایەكی دیكەوە: ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند "حووسییەكان هێرشی چاوەڕوان نەكراویان كردووەتە سەر كەشتییەكان لە دەریای سوور و كەنداوی عەدەن لەگەڵ ئەو هێزانەی لەو دوو شوێنە جێگیربوون، واشنتن دەیەوێت بەو خستنە لیستی تیرۆرەوە حووسییەكان ناچار بكات لە ئێران دوور بكەونەوە".
لەبەرامبەردا، محەمەد عەبدولسەلام، گوتەبێژی حووسییەكان ڕایگەیاندووە "ئەمریكا خستنە لیستی تیرۆری حووسییەكان بەكاردەهێنێت بۆ مەبەستی سیاسی و لە واقیعدا جێبەجێ ناكرێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- ڕاپۆرت
- 25 خولەک لەمەوپێش
سیناریۆکانی لێدان لە وێستگەی ئەتۆمی فۆردۆ چین؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
10 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر پۆلیسی فەتا