باڵەخانەی دادگای باڵای فیدراڵی
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ و دوێنێ دادگای فیدڕاڵی دوو دانیشتنی ئەنجامدا و شەش سکاڵای بینیی، بەهۆکاری نەبوونی تایبەتمەندیشەوە کۆی سکاڵاکانی ڕەتکردەوە.
وێنە گەورەکە: لە 8ی مانگی تەمموزەوە کە دادوەر مونزر ئیبراهیم حوسێن، وەک سەرۆکی نوێی دادگای باڵای فیدراڵیی دەستبەکاربووە، دادگاکە 10 دانیشتنی ئەنجامداوە و 30 سکاڵای تاوتوێ کردووە، ئەوەی جیاوازە لەکۆی سکاڵاکان هیچ بڕیارێکی لە بەرژەوەندی سکاڵاکارەکان دەرنەکردووە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: دادگای فیدراڵی ئەمڕۆ و دوێنێ شەش سکاڵای لەبارەی دەستبەکاربوونی ئەندامانی ئەنجوومەنی خزمەت، بودجەی دەستەی شەهیدان، بەڕێوەبردنی پۆستەکان بە وەکالەت و یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەنجوومەنی پارێزگاکان تاوتوێ کردووە و بەهۆی نەبوونی تایبەتمەندی یان بوونی بڕیاری پێشتری دادگاکە لەسەر ئەو بابەتانە، سکاڵاکانی ڕەتکردووەتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆکی نوێی دادگای باڵای فیدراڵیی 3ی تەممووز و دوای سوێندخواردنی لەبەردەم سەرۆککۆمار، وتی، پابەندە بە سەربەخۆیی و دەشبێت دادگای فیدراڵی لەهەر دەستوەردانێک بە دوور بێت.
باکگراوند: پێشتریش ئەندامێکی دادگای فیدراڵی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاندبوو، لەمەودوا دادگاکەیان شێوازی کارکردنی خۆیی و بڕیاردانی لەسەر سکاڵاکان دەگۆڕێت و ئاراستەیەکی نوێی کارکردنی دەبێت، بە دەگمەن نەبێ فەرمان سالاریش دەرناکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن






