ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمهرگه بەشدارییان لە خولێكی ستراتیژی لە ئەمریكا کرد
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش

وێنەی ئەفسەرەکانی پێشمەرگە
ئاڤا نیوز
ژمارەیەک ئەفسەری هێزی پێشمەرگە، کۆتاییان بە خولێکی تایبەتی ستراتیژییەت و داڕشتنی پلانی درێژخایەن و بڕیاردان و بەڕێوەبردنیی ئەرکەکان هێنا؛ کە لە واشنتنی پایتەختی ئەمریكا بەسەرپەرشتی سەنتەری (NESA) بۆ توێژینەوە ستراتیژییەکان لە زانکۆی بەرگریی نیشتمانی بەڕێوە چوو.
چیرۆكی سەرەكی: خولی ستراتیژییەت و داڕشتنی پلانی درێژخایەنی سەربازی و بڕیاردان و بەڕێوەبردنی ئەرك، لەلایەن سەنتەری 'نیسا' بۆ توێژینەوە ستراتیژییەکان بەڕێوە چوو؛ چەندین بابەتی هەمەجۆر لەڕووی تیۆرییەوە پێشکەش بە ئەفسەرە بەشداربووەكانی وەزارەتی پێشمەرگە كران و پاشان یەکەیەکی مەشقی پراکتیکیی ئەنجام درا، لە کۆتاییی خولەکەشدا بڕوانامە بەخشرایە بەشداربووان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زانکۆی بەرگریی نیشتمانی لە ئەمریکا، یەکێکە لە زانکۆ پێشکەوتووەکانی جیهان، کە ساڵانە لە سەرتاسەری جیهان ئەفسەرانی نەتەوە جیاوازەکان وەردەگرێت. ئامانجی سەرەکی کۆلێژەکە؛ پێگەیاندن و ئاشناکردنی ئەفسەرانە بە وانەكانی پەیوەست بە: سەرکردایەتی، ئەرکان، تەکتیکی سوپا، سیستمی دیجیتاڵی جەنگی، فەرماندەیی بۆ هەموو قۆناغەکانی هێرش و بەرگری و وردەکاریی دیکەی جەنگی و تەکتیکی سەربازی لە ئۆپەراسیۆنەکاندا، کە پێویستە ئەفسەری پێگەیشتوو پێیان ئاشنا بێت.
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
هاوڕێیەتی نێوان گەنجێکی هەولێر و بەڕازیلییە مۆدێل 1988ـەکەی: گەشتێک بەنێو 5 وڵاتدا
21 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاریی لهبارهى مووچە و قسەی نوێی تەیف سامی
4 ئاب
ئایا داگیرساندنی گلۆپی سویچ پلاکی کارەبا تێچووی زۆرە؟
4 ئاب
بزمارێك لە بۆری هەناسەی منداڵێك بەسەركەوتوویی دەردەهێنرێت
4 ئاب
بووکەڵەیەکی لابووبوو بە نرخێکی خەیاڵی دەفرۆشرێت
4 ئاب