شاندی کوردستان لە بەغدا لەبارەی مووچە چەند کۆبوونەوەیەک دەکات و "ئومێد هەیە" بگەنە ڕێککەوتن
- بزنس
- 6 ئاب

ئاڤا نیوز
لەبارەی مووچە خەریکە لە بەغدا پێشهاتەکان ئەرێنی دەبنەوە و ئومێدێک هەیە هەردوو حکومەتی کوردستان و عێراق بگەنە ڕێککەوتن ئەگەر هیچ گرفتێکی دیکە نەیەتە پێشەوە. لە بەیانی ئەمڕۆوە شاندێکی کوردستان لە بەغدایە و ژمارەیەک کۆبوونەوەیان کردوون، وەزارەتی دارایی کوردستان دەڵێت گفتوگۆکان قۆناغی باشیان بڕیوە.
وێنە گەورەکە: دوای تەوابوونی مۆڵەتی لیژنەکان بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنامەی نێوان هەولێر و بەغدا و چەند ڕۆژێک وەستان لە کارکردن، لیژنەکان دەستیان بە گفتوگۆ کردووەتەوە و لە هەوڵدان لە سێ ڕۆژی داهاتوودا لەسەر ناکۆکییەکان ڕێکبکەون و ڕاپۆرتی کۆتایی ئامادە بکەن.
چیرۆکی سەرەکی: لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان شاندێکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە بەیانی ئەمڕۆوە لە بەغدایە و زنجیرەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی فیدراڵ دەستپێکردووە، سێ ڕۆژیش مۆڵەتیان لەبەردەم ماوە بگەنە ڕێککەوتن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هەولێر و بەغدا چوار لیژنەیان پێکهێنابوون، نەوت، داهاتی ناوخۆ، بودجە و بەبانکیکردنی مووچە (هەژماری من)، ڕۆژی یەکشەممە 3-8-2025 دوایین مۆڵەتی لیژنەکان بوو، جگە لە لیژنەی نەوت کە لە کارکردن بەردەوام بوو و ئەمڕۆ ڕاگەیێنرا هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دەستپێدەکاتەوە، سێ لیژنەکەی دیکە ڕۆژی یەکشەممە بێ ئەوەی بگەنە هیچ ئەنجامێک کارەکانیان ڕاگرت، دوێنێش لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیار درا لیژنەکان دەست بە کارکردن بکەنەوە و هەفتەیەک مۆڵەتیان بۆ درێژکرایەوە.
زانیاریی تایبەت: بەپێی ئەو زانیارییانەی لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستانەوە بە ئاڤا دراون، کۆبوونەوەکانی ئەمڕۆژی شاندی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دارایی عێراق و لایەنە پەیوەندیدارەکان، ئەرێنی بوون، گفتوگۆکان قۆناغێکی باشیان بڕیوە و ئومێدێکی باش بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن هەیە.
خاڵە ئەرێنییەکان: بەگشتی ئاماژەکان بەرەو ئەوە دەچن بەستەڵەکی بەردەم جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکانی نێوان هەولێر و بەغدا وردەوردە دەتوێتەوە، بەتایبەت کە ئێستا پرسی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان چارەسەر کراوە و بڕیارە لە چەند کاتژمێری داهاتوودا دەستپێبکاتەوە. لە دوو ساڵی ڕابردوودا گەورەترین بەربەستی بەردەم ناردنی مووچە نەوت بوو.
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: ئاڤا زانیویەتی شاندی هەرێمی کوردستان ڕەنگە تا ئێوارەی ڕۆژی شەممە 9ـی ئەم مانگە لە بەغدا بمێننەوە. هۆکاری مانەوەیان بۆ ئامادەکردنی ئەو ڕاپۆرتانەیە کە ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیراندا داوای کردبوون.
هەنگاوی داهاتوو: بڕیارە ئەو ڕاپۆرتانە بخرێنە بەردەم سوودانی و ستافی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق. کۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجوومەنی وەزیرانیش بەهۆی پشووی چلەی ئیمام حوسێنەوە لەبری سێشەممە پێش دەخرێت بۆ ڕۆژی یەکشەممە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: پلەکانی گەرما بەردەوام دەبن لە دابەزین
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
مەسرور بارزانی پێشانگەی نێودەوڵەتی بازرگانی لە زاخۆ دەکاتەوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پزیشکیان: ئێران بەرامبەر سزاکان خۆی ڕادەست ناکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ماکرۆن و بن سەلمان تاوتوێی پرسی "دەوڵەتی فەڵەستین" دەکەن
- تەندروستی
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکەم نەخۆشخانەی منداڵان لەزاخۆ دەكرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆزەخانەی شێرکۆ بێکەس لە سلێمانی کرایەوە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
15 گەنجی سکۆتلەندی بەشداری لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە هەولێر دەکەن
7 کاتژمێر لەمەوپێش
خانمێكی دهستڕهنگینی ڕۆژههڵاتی كوردستان له ههولێر كاری دهستیی نمایش دهكات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
دوو گەنجی هەڵەبجە ئەپڵیکەیشنێک بۆ دۆزینەوەی شوێنە گەشتیارییەکانی شارەکەیان دروست دەکەن
9 کاتژمێر لەمەوپێش
شاخەوانانی کورد سەرکەوتنێکی مێژوویی لەسەر لووتکەی زنجیرە چیاکانی قەفقاز تۆمار دەکەن
16 کاتژمێر لەمەوپێش
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەم هەفتەیە بۆ مووچە یەکلاکەرەوە دەبێت و کۆبوونەوەی گرنگ دەکرێن
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆیتەرز: دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی کوردستان نزیکە